چالاکی سێمالکا لەدژی خیانەتی پەدەکە و شەهیدکردنی گەریلاکان بەردەوامە

ئەندامانی دەزگا و بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی جزیر سەردانی خێمەی چالاکی سێمالکایان کرد. لە سەردانەکەدا باسی ئەوەکرا کە، بەرخۆدان سەردەکەوێت و خیانەتێک تێکدەشکێت.

٥٩ رۆژە لەبەردەم دەرگای سنوری سێمالکا خانەوادەی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکران، چالاکی ئەنجام دەدەن.

لەو چوارچێوەیەدا ئەندامانی دەزگا و بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی جزیر سەردانی خێمەی چالاکی سێمالکایان کرد.

لایەنەکان بە دروشمەوە بەرەو خێمەی چالاکیەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا و دواتر لەسەر سنور بۆ یادکردنەوەی شەهیدان مەراسیم ئەنجامدرا.

'دەگەینە ئامانجی خۆمان'

حەمرین عەلی هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی ناوخۆ لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی، "شۆرشی رۆژئاوا بە تێکۆشان و بەرخۆدان گەیشتووەتە ئەم ئاستە. هەوڵ دەدەن دەستکەوتەکانی شۆڕش و بەهاکانی شەهیدانمان بە خیانەت لەناو ببەن. شۆرشی رۆژئاوا چۆن کە لە بەرانبەر زۆر و زۆردەستی گەیشتە ئەم ئاستە، لە ئێستاش بەدواوە بە فراوانکردنی تێکۆشانی گەلەکەمان و گەلان دەگاتە ئازادی."

حەمرین عەلی رایگەیاند، کورد و عەرەب و سوریان بە هەمان هەڵوێست لەبەرانبەر هێڵی خیانەت دەوەستنەوە و وتی، "ئێدی کاتی ئازادی هاتووە، کاتی برایەتی گەلانە. کاتی ئەوەیە کە هەموو کەسێک لەبەرانبەر خیانەت بوەستێتەوە."

دوای قسەکانی حەمرین عەلی، ئەندامانی کۆمیتەی ئاسایشی ناخۆ چوونە ناو خێمەکە و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی خانەوادەی شەهیدان دەربڕی.

ف.ق