چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی هێزە شۆڕشگێڕەکان و ژنان دەستەبەردەبێت!

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک باسی لەوەکرد کە تاکە رێگەی رزگاربوون لە قەیرانی نەتەوە-دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیکە و وتی، "چارەسەری بە تێکۆشانی ئازادیی گەلان، ژنان و هێزە شۆڕشگێڕەکان دەستەبەر دەبێت".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک لە بەشی دووەمی دیدارە تایبەتەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە چوارچێوەی پرسی کورد، ئێران، تورکیا و ئیسرائیل و پێشهاتەکانی ساڵی ٢٠٢٤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوورنماکانی چارەسەری، هەڵسەنگاندنی خستەڕوو.

بەشی دووەمی دیدارەکەی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە جەمیل بایک بەم جۆرەیە:

هاوسەنگیە کۆن و لە مێژینەییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوخێن و قەوارەکان هەڵدەوەشنەوە. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چ ئایندەیەک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنا دەکەن و چ پلانێکیان بۆ دیزاینکردنەوەی داڕشتووە؟ ئەو هێزانەی پێشەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەکەن کامانەن؟ لەو رووەوە ئامانجی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس، حزبوڵا، ئێران و هێزەکانی دیکەی ژێر کاریگەری ئەوان چییە؟ ئەو پەرەسەندنەی لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە هاتە ئاراوە و بە رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی هات، لە کوێی ئەو لێکدانەوانەدابوو؟

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کاتێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شێوەی پێبەخشرا، دوو ئامانج و پێشبینی هەبوو، یەکەمیان هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دامەزراندنی نەتەوە- دەوڵەت لە جێگەکەی. دووەمینیش دامەزراندنی نەتەوە دەوڵەتێکی جوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە دواتر کردیانە هێزی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  ئەو دەوڵەتەی دواتر بە ناوی ئیسرائیل راگەیەندرا، لە بنەڕەتدا پڕۆژەیەکە کە بەریتانیا بەرەوپێشی برد. لەسەر ئەو بنەمایە دەستیان بە دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. بەڵام هەندێک گەشەسەندن هەبوو کە پێشبینیان نەکردبوون و ئەوەش وایکرد کە هەندێک گۆڕانکاری بەسەر بەرنامەکانیاندا بهێنێنن. یەک لەو گەشەسەندنانە شۆڕشی ئۆکتۆبەری روسیا بوو. کاتێک شۆڕشی ئۆکتۆبەر روویدا، شەڕی یەکەمی جیهانی بەردەوام بوو و روسیا لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا لە شەردا بوو. بەڵام دوای هاتنەئارای شۆڕشەوە لێنین رووسیای لە شەڕەکە کشاندەوە. پەمانی سایکس-پیکۆ لە نێوان رووسیا-بەریتانیا وفەرەنسا، ئاشکرا کرا. بە ئاشکراکردنی ئەو پەیماننامەیە لەلایەن لنینەوە هەموو جیهان زانی کە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕی یەکەمی جیهانی و ئامانجەکانی چی بوون. لە رێگەی سایکس-پیکۆوە ئەوە دیاری کرابوو کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چ جۆرێک دیزاین بکرێت و ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکان بە چ شێوەیەک دەبێت. ئەو پەیماننامەیە لەو سۆنگەوە کە نیشانی دەدات شەڕی یەکەمی جیهانی شەڕ بوو لە سەر باڵادەستبوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.

دوای کشانەوەی روسیا بۆشاییەک سازبوو. بزوتنەوەی کەمالیست سودی لەو بۆشاییە وەرگرت. وەک دەزانرێت لە کاتی شەڕدا رووسیا بۆ ماوەیەک تا بەدلیس ناوچەیەکی داگیرکردبوو. لە کاتی کشانەوەی رووسیا لە شەڕەکەدا ئەو ناوچانەشی جێهێشت کە داگیری کردبوون. لەوێ هێزە کوردییەکان کۆبوونەوە، گەیشتنە ئاستی بە رێکخراوبوون. بزوتنەوەی کەمالیست ئەوەی بینی و رووی کردە کوردستان. لەوێوە هێزی بەدەستهێنا. دووەم؛ لەگەڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەر پەیوەندی سازکرد و پشتیوانی ئەوانی بەدەستهێنا. پشتی بە هەردووکیان بەست و کاریگەری سیاسی و سەربازی خۆی زیاتر کرد. لەو شەڕەدا سەرکەوت کە لەگەڵ یۆنان ئەنجامیدا و لە ئاناتۆلیدا باڵادەست بوو. لە کاتی شکستی یۆناندا، پەیمانی سیڤەر جێبەجێ نەکرا. لەبەر ئەوە بەریتانیا بە پلانەکەیدا لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووە و هەندێک گۆڕانکاری کرد و لەگەڵ بزوتنەوەی کەمالیست پەیمانی لۆزانی واژۆکرد. بەم جۆرە بە بەشداربوونی تورکیا دیزاینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەواو کرا.

ئەو کاتەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەکرا دوو ئەرکی بنەڕەتی بە تورکیا درا. رۆڵی ئیسرائیلییان پێگێڕا. لە بنەڕەتدا تا ئیسرائیل دامەزرا و بۆ ئەوەی دواتر ببێتە هێزی سەرەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو ئەرکەیان بە دەوڵەتی تورک سپارد. بەو جۆرە دەوڵەتی تورک وەک مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە پلانی دروستکردنی دانرا. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەم لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و هەمیش بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری رۆڵی گێڕا. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەو هۆکارە دامەزراندنی دەوڵەتی تورک وەک پرۆتۆ-ئیسرائیل ناودێر دەکات.دووەم ئەرکیش، گەمارۆدان و ئاستەنگکردنی سۆڤیەت بوو لە باشورەوە. وەک دەزانرێت لەو چوارچێوەدا دواتر تورکیایان بردە ناو ناتۆوە. ئەو پڕۆژەیەی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پەرەیان پێدا لە هەمان کاتدا،بناغەی قڕکردنی کوردانی ساز دەکرد. کوردیان وەک دوژمنی سەرەکی دەوڵەتی تورک دیاریکرد کە ئەو دەوڵەتە لەسەر بنەمای نەژادپەرستی و فاشیستی دامەزرابوو. دەوڵەتی تورک ئەو دوژمنایەتیەی گرتەبەر و بووە ئەو هێزەی زیاتر لە هەمووان بە گوێرەی پلانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەجوڵێتەوە و خزمەت دەکات. ئەو سوڕ و بازنەیە بە بێ ئەوەی تێکبچێت، بە قووڵایی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامە.

ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزانێکی نوێ لە ئارادایە. کاتێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە، فۆڕمی نەتەوە-دەوڵەتیش تێدەپەڕێندرێت. بێگومان سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قۆناغێک نییە کە ئەمڕۆ دەستیپێکردبێت. لەگەڵ رووخانی ریال سوسیالیزم کەوتە بەرباس. لەلایەکی دیکەوە ئەو قۆناغە زۆر بە ئازارە. بێگومان بناغەکەی بەرکەوتنی بەرژەوەندییەکانە. هەم لە نێوان هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بەرکەوتنی بەرژەوەندییەکان دێتە ئاراوە، هەمیش لە بنەڕەتدا هێزە جیهانییەکان و هێزە ستاتۆپارێزەکان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەوەش وادەکات کە هەم پرۆسەکە درێژە بخایەنێت. ئەمەش وادەکات کە هەم پرۆسەکە درێژە بکێشێت و هەمیش پێکدادانەکان تێپەڕن. وەک دەزانرێت لە چوارچێوەی دیزاینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکەم دەستوەردان لە عێراق ئەنجامدرا و رژێمی بەعسی عێراق رووخا. رێبەر ئاپۆ وتی، بە کەوتنی سەدام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوە-دەوڵەت رووخا. پەرەسەندنەکان وتەی رێبەر ئاپۆیان پشتڕاست کردەوە، دواتریش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رژێمەکانی نەتەوە-دەوڵەت یا رووخان یاخود بوونە ناوەندی پێکدادان. ئێستا ئەو پرۆسەیە بەرەوپێش دەچێت و بەردەوامە. وەک دەزانرێت لەم دواییەدا لە سوریاش رژێمی بەعس کە نوێنەرایەتی نەتەوە-دەوڵەت دەکات، رووخا.

لە چوارچێوەی دیزاینی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فۆرمی نەتەوە-دەوڵەت تێدەپەڕێندرێت و لە بری ئەوەش بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەی گەردونی و مۆدێلە خوازراوەکانی پێشدەخرێن. لە سەرەتای سەدەی ٢٠ەمدا و بۆ ئەوەی ئیمپراتۆریەکانی ئەڵمانیا، نەمسا و عوسمانی هەڵوەشێنەوە فۆرمی نەتەوە دەوڵەت بە گوێرەی بەرژەونەدییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریبوو. بەڵام ئێستا مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە لە قۆناغی جیهانیبووندایە، گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە زیانبەخشە. لەبەر ئەوە لە بری نەتەوە-دەوڵەت دەیانەوێت پێکهاتەی فیدڕاڵی بچوکتر و نەرمتر پەرەپێبدەن. بەمەش دەیانەوێت سوڕی سەرمایەی گەردونی و قازانجەکەی بپارێزن. بێگومان وەک ئەوەی لە دامەزراندنی نەتەوە-دەوڵەتدا پێشخرا، لە تێپەڕاندنی نەتەوە-دەوڵەتیشدا، دیسان تووشی دابەشکردن و پەرت کردنیان دەکەن بۆ ئەوەی بەڕێوەیان ببەن. سیاسەتی پەرت بکە و زاڵ بە، بەرکارترین رێبازی ئیمپریالیزمە.

ئەوەی زۆر لەم پرۆسەیەدا نیگەرانە دەوڵەتی تورکە. ئەمەش دوو هۆکاری بنەڕەتی هەیە. یەکەم، پێش هەمووشتێک خۆی دەبینێت، کاتێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوسەنگییەکان لە دەرەوەی دەوڵەت-نەتەوە سەرلەنوێ بونیاد دەنرێتەوە، ئەوا ناتوانێت وەک پێشوو قڕکردنەکانی لەسەر کورد بەڕێوەبەرێت. هەرخۆی کورد لە هەرێمەکەدا بوون بە خاوەنی هێزێکی کاریگەری گرنگ. ئەوەی دووەم، ئێستا بۆ سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی دراوە بە ئیسرائیل. پێشتر ئیسرائیل ئەوەندە پێش نەکەوت. لە ئێستادا ئەوەی لە پێشەوەیە ئیسرائیلە. وە لەگەڵ ئیسرائیلیشدا سعودییەی عەرەبی هەیە. پیشتر ڕۆڵ بە تورکیا دەدرا، بەڵام لە ئێستادا وانییە. لە ڕاستییدا کۆتایی بەو ڕۆڵە هاتووە کە دەدرا بە تورکیا. بێگومان بەتەواوەتی نەخراوەتەوە دەرەوە، لە لایەن سیتەمەوە وەدەرناخرێت. بەشێوەیەک تورکیا بەشدار بە پلانەکان دەکرێت، یان وا دەخوازرێت بەشدار پێ بکرێت. بەڵام وەک پێشوو ڕۆڵی سەرەکی نادرێت بە تورکیا. هەم نەبوونی سۆڤێت، هەم هەبوونی ئیسرائیل کۆتایی بە پێویستبوونی تورکیا هێناوە. لە ئێستادا دەوڵەتی تورک زیاتر وەک هێزێک بەکاردهێنرێت. بەتایبەت تەیب ئەردۆغان وەک داردەستێک بەکاردەهێنرێت. لە دۆخی سووریادا ڕۆڵێکی لەو شێوەیان پێدا و دەرکەوت کە تەیب ئەردۆغان ئەم ڕۆڵەی گێڕاوە. بێگومان دەڵەتی تورکیش دەیەوێت خۆی بۆ بەکارهێنان پێشکەش بکات، بەم شێوەیە دۆخی خۆی بەهێز بکات و لەسەر ئەم بنەمایە لە پرۆسەیی نوێدا ئامانجی ئەوەیە کە درێژە بە پلانی قڕکردنی کوردان بدات. لەبەرئەوەی ئامانجی بنەڕەتی دەوڵەتی تورک قڕکردنی کوردە. لە پێناو ئەمەشدا دەتوانێ دەستبەرداری هەموو شتێک ببێت. هەرخۆی سەختی زۆری چەشتووە، هیچ سازش و پلانێک نییە کە جێبەجێی نەکردبێت.

کاتێک کە ئیسرائیل لە پرۆسەی نوێدا ڕۆڵی ئەکتەری سەرەکی وەرگرت، پێویستە ئەو قەوارانەی کە ڕێگری لە ڕۆڵی نوێی ئیسرائیل دەکەن و هەڕەشەن لە ئاسایشەکەی لە ناوببرێن. سەرەتا حەماس، دواتر حیزبوڵا و لە کۆتاییشدا لەسەر ئەم بنەمایە سووریا کرا بە ئامانج و ئیدی هەڕەشەیەک نییە بۆسەر ئیسرائیل. وەک دەزانرێت لە پشتەوەی ئەم هێزانەوە بەشێوەیەکی بنەڕەتی ئێران هەیە. بۆیە ئامانجی ئەم پلانە ئێرانە. هەرخۆی دیارە پلە بە پلە شەڕێک پەرە بە شەڕێک دەدرێت بە ڕووی ئێراندا. لە ئێستادا باس لەوەدەکرێت ئەم شەپۆلە دەپەڕێتەوە بۆ عێراق. گەر هاوشێوەی سووریا لە عێراقیشدا پێشهات لە دژی ئێران ڕووبدات، ئەوا ئێران تووشتی ئاستەنگی و زەحمەتی زۆرتر دەبێت.

لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی کاتێک دیزاینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرا، لەگەڵ تورکیاشدا ڕۆڵێکی سەرەکییان دابووە ئێران. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دیزاینێک لەسەر بنەمای تورکیا و ئێران پێشخرا بوو. بۆیە نزیکەی ٦٠ ساڵ پارێزگاری لە ڕژێمی شای ئێران کرا. بەڵام لە ئەنجامدا ڕژێمی شا  نەیتوانی خۆی ڕابگرێت و ڕووخا. لێرە بەدواوە بەبێ ئەوەی لەگەڵ ڕژێمدا بکەوێتە شەڕەوە، ناکۆکییەکانیان هەندێک نەرم کردەوە و ڕێککەوتن و لێکتگەشتن کرا. ئێرانیش سوودی لەوە وەرگرت و هەوڵییدا پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات. بەتایبەت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، پێگەی خۆی بەهێزتر کرد. لە ساڵی ٢٠١١شدا سوودی لە دۆخی سووریا وەرگرت. بەم شێوەیە ئێران لە دەرەوە ئەو هێزانەی درووستکرد کە لە بەرژەوەندی دەجوڵێنەوە. بەڵام لە ئێستادا لە قۆناغی سەرلەنوێ دیزایکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا لە باربردنی ئەم پێگەیەیی ئێران بووە بە کاری بنەڕەتی. چونکی ئا ئەو کاتەی ئێران ئەو پێگەیەیی هەبێت ئیمکانی هیچ بونیادنانێک نابێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا. هەربۆیە سەرەتا ئێران بە ئامانج دەگیرێت. پێدەچێت ئەوەی سەرەتا دەیانەوێت بیکەن ئەوەیە لە دەرەوە گورز لە ئێران بدەن و زیاتر ئێران لاواز بکەن. ڕوون نییە دوای ئەنجامدانی ئەم بەشە پلان و پێشکەووتنەکان چۆن ڕوو بدەن و ئاخۆ دەستوەردانێکی چۆن لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر یان نا، یا ئێران زاشێکی زۆر دەدات و بەگوێرەی سیستەم دەجوڵێتەوە. بەڵام شتی ڕوون ئەوەیە ئێران لە پێگە بەهێزەکەی دەخرێت. هەرخۆی بە تایبەت گورزەکانی سەر حیزبوڵا و لاوازکردنی نیشانی دەدات کە ئێران پێگە بەهێزەکەیی لە دەستداوە. هەروەها لە دەستدانی سووریا بۆ بۆ ئێران  خەسارەتێکی  ستراتیژییە.

لە نێوان ئەم شەڕە گەرمانەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا دەکوڵێت و کارکردنی بۆ بوون بە خاوەنی هێڵیی نوێی وزە و سەرچاوەکانییدا، چ جۆرە پەیوەندییەک هەیە؟

بێگومان شەڕەکان پەیوەندییەکی زۆریان بە بەرژەوەندیی مادییەوە هەیە. لە شارستانێتی دەوڵەتپاریزدا هیچ پەیوەندییەک نییە پەیوەندی بە ئامانجی مادیی و بەرژەوەندی مادییەوە نەبێت. لە شارستانێتی دەوڵەتپارێزدا هەموو شتێک ماددەیە. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ئەم شارستانێتییەی بە 'شارستانێتی مادە' ناوهێناوە. لە مێژووەوە تا ئێستا هەموو شەڕەکانی دەوڵەتپارێزی بۆ ئامانجی مادی بووە. مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ئەو سیستەمە شارستانییەتەیە کە زۆرترین سوود و بەکاربردنی پەرە پێداوە. بۆیە گەورەترین شەڕەکانی مێژووی مرۆڤایەتی لە سەردەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا ڕوویانداوە. بە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیشەوە هەموو شەڕەکانی نێوان هێزەکانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری بە ئامانجی بوون بە خاوەن سەرچاوە و ڕێگەکانی وزە دەستی پێکردووە. لە ماوەی تەواوی ١٥٠-٢٠٠ساڵدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندنی شەڕکان بووە، چونکی هەم سەرچاوەی وزە و هەمیش لەسەر هێڵی وزەیە.

لە سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییدا سەرچاوەکانی وزە، بونیادنان و متمانە بە هێڵەکانی وزە بووەتە کێشەدارترین دۆخ. هەر دەسەڵاتێک کە دەیویست باڵادەست بێت، هەوڵی دەدا ببێتە خاوەنی سەرچاوە و هێڵەکانی وزە. ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرەکی شەڕەکان. ئەم کێشانە تا ئێستا ماوەتەوە و هۆکاری شەڕەکانی ئێستاش لەمەوە سەرچاوە دەگرێت.

لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە کێشەی بنەڕەتی ئەورووپا بوون بە خاوەن سەرچاوە دەوڵەمەندییەکانی ئەفریقا و ڕۆژ‌‌‌هەڵات (هندستان-ئێران-ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) بووە. ئەم کێشەیە لە قۆناغی مۆدێرنێتەی سەرمایەدارییشدا بەردەوام بووە. بەم ئامانجە بەریتانیا پەرەی بە ڕێگەی دەریایی بۆ هیندستان پەرەپێدا. لە دژی ئەو هێزانە وەستایەوە کە هەڕەشەیان لە سەلامەتی و ئاسایشی بەرژەوەندییەکانی هەبوو. نمونەیەک بۆ ئاسایشی ڕێگەی هیندستان کاتێکی زۆر ئیمپراتۆرێتی عوسمانی پاراست. بەڵام کاتێک کە عوسمانی بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی نە دەجوڵایەوە و بۆئەوەی مەترسی بۆسەر هێڵی بەریتانیا درووستکات لەگەڵ ئەڵمانیادا هاوپەیمانێتی درووستکرد، بەریتانیا سیاسەتی خۆی گۆڕی و لە دوای شەڕ دەستبەجێ ئیمپراتۆرێتی عوسمانی هەڵوەشاندەوە. بەم شێوەیە وەک دەبینرێت لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی، پەرە بە دەڵەت-نەتەوە درا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بۆ مۆدێرنێتەی سەرمایەداری ئاسایشی ڕێگەی سەرچاوەکانی وزە بە بنەما گیرا.

بە کورتی، لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، دوای کۆتایی هاتنی سیستەمی جیهانی بە دوو جەمسەر، دووبارە دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانی جیهان یان کۆنترۆڵکردنی وەک پرسی بنەڕەتی بۆ جارێکی دیکە خریاوە ڕۆژەڤەوە. هەرخۆی ئەم پرسە هەموو کاتێک ڕۆژڤ بووە،  چونکە هەرگیز چارەسەر نەکراوە. هێزەکانی مۆدێڕنیتە سەرمایەداری لەم بارەیەوە بە تەواوی نەگەیشتوونەتە کۆدەنگی. دوای کۆتاییهاتنی سیستەمی جیهانی دوو جەمسەری، گەڕان و کێبڕکێ بۆ ڕێگەی نوێ یان وزە زیادی کردووە. زۆر هێز پڕۆژەی بچووک و گەورەیان پەرەپێداوە، بەشێکیان جێبەجێ کراون. بەڵام ئەو هێزەی کە جددیترین پڕۆژەی لەسەر ئاستی گەورە و بەرفراوان پەرەپێداوە چینە. چین پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆرێک لە زلهێزەکان پەرەی پێداوە و پڕۆژەی هاوبەشی پەرەپێداوە، بەمەش هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدات. جددیترین و واقیعیترینی ئەم پڕۆژانە هێڵی وزەی باکوور بوو کە چین و ئەوروپا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لەوانەش وڵاتانی هیندستان و ئێران و ئاسیای ناوەڕاست. هەروەها پڕۆژەی چینی هێڵی ناوەڕاست و هێڵی باشووریش هەبوون. بەڵام ئەمریکا تا ڕادەیەکی بەرچاو ڕێگری لەم پڕۆژە چینیانە کرد. ڕووسیای ڕاکێشایە ناو شەڕی ئۆکرانیا و ڕێگای باکووری داخست. لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەی گروپی جی-٢٠ کە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە هیندستان بەڕێوەچوو، پڕۆژەی ڕێگای باشوور بە ناوی IMEC ڕاگەیەندرا. ئەم هێڵە وزە و بازرگانییە هێڵێکە کە هیندستان و کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێگەی قوبرسەوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. ئێستا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایشی ئەم هێڵە و بۆ لەناوبردنی ئاستەنگەکانی بەردەمیەتی. ئەم شەڕە بووە هۆی داڕمانی ڕژێمی بەعس. بەڵام دەتوانرێت بڵێین کە سنووردار نابێت بەمەوە، سێ بوار کە کێشەدارن بۆ سیستەمەکە دەکرێنە ئامانج و لە دۆخی کێشەدارەکەیان دوور دەخرێنەوە.

پێگەی ئێران و تورکیا لەم شەڕە بەردەوامەی نێوان زلهێزە سەرمایەدارە جیهانییەکان و دۆخی ئێستایی ناوچەکەدا چییە؟ ئێستا شەڕی دیزاینی نوێ چۆن کاریگەری لەسەر ئەم دوو وڵاتە هەیە و چ کاریگەرییەک دەکات؟

لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی، کاتێک کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین دەکرا، تورکیا و ئێران وەک زلهێزی سەرەکی پێناسە کران. تورکیا و ئێران لە مێژوودا زلهێزی سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون. هەردووکیان لەسەر پشتی کورد و کورستان هەوڵیانداوە خۆیان بنیات بنێن و بەهێز بن. ئەمجارەیان ئەو ڕۆڵەیان بینی کە بۆیان وەک دەوڵەتە نەتەوەییە دژبەرەکان پێناسە کرابوو. هەردووکیان جارێکی تر پشتیان بە کوردستان بەست، بەڵام ئەمجارەیان وەک ئینکاری و سەروەرییەکی توند مامەڵەیان کرد. لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد ڕێککەوتن و بە بەشدارکردنی عێراقیش ئیدارەیەکی هاوبەشیان لەسەر کوردستان دامەزراند. بەم شێوەیە هەموو کاتێک پرسی کوردییان سەرکووت کردووە.

لەم پڕۆسەیەدا ئیسرائیل هێشتا لە قۆناغی دامەزراندنی و پێکهێنانیدا بوو. داهاتووی نادیار بوو. ململانێ و پێکدادانی نێوان عەرەب و جولەکە زۆر قووڵ بوو. ناسیۆنالیزمی عەرەبی و بەعس پەنایان بردە سۆڤیەت و چین لەدژی ئیسرائیل پێشڕەوییان کرد. شکستی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و نەهێشتنی کێشەی بوونی ئیسرائیل لە ماوەیەکی درێژدا ڕوویدا. وەک دەزانرێت یەکەم گورز لە ناسیۆنالیزمی عەرەب لە ساڵی ١٩٦٧ بە شەڕی شەش ڕۆژە ڕوویدا. ئەم گورزانەش دواتر ڕوویان داوە. لە کۆتاییدا گەیشتە ڕووخانی ڕژێمی بەعس. پێویستە ئەوە ڕوون بکرێتەوە کە بزووتنەوەکانی ئیخوان-ئاینی لە لایەن ئەمریکا و ئینگلتەراشەوە پەرەیان پێدراوە بە ئامانجی شکاندنی دەسەڵاتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی.

لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە، دەوڵەت-نەتەوەکانی ئێران و تورکیا کە دوو زلهێزی سەرەکی ناوچەکەن، لە دۆخێکی سەختدان. بەهۆی پێگەی ستاتۆپارێزییانەوە لە بەرانبەر زلهێزەکانی سەرمایەداری جیهانی لە ناکۆکییدان. هەرچەندە دەزانین کە دۆخی ئێستای ستاتۆی دەوڵەت-نەتەوە ناتوانن دژی بەرژەوەندییەکانی سیستەمی سەرمایەی جیهانی بوەستنەوە، یان بە دەستێوەردانی جیاواز لەناو دەچن یان خۆیان دەگۆڕن و بەپێی سیستمەکە مامەڵە دەکەن. وەک ئەوەی بەسەر سووریادا هات ستاتۆی دەوڵەت-نەتەوە نەیتوانی خۆی بگۆڕێت. نە سووریا توانی ئەم کارە بکات و نە خستیانە پێشی. چونکە ئەمە پێویستی بە دیموکراتیکبوونێک هەیە. ئەمەش لە زیهنیەتی دەوڵەت-نەتەوەدا زۆر کەمە. لەبەر ئەوە پرۆسەیەکی دەستوەردان و هەڵوەشاندنەوەمان لە پێشدایە.

لەگەڵ دیزاین کردنی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو ڕۆڵە پێشەنگییەی پێشتر بە تورکیا و ئێران درابوو، ئێستا بە ئیسرائیل و سعودیە دراوە. بەو پێیە هێڵی نوێی وزە و بازرگانی دەست نیشانکراون. هەروەها ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لەم چوارچێوەدا بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکی نێوان عەرەب و جولەکەکان واژۆ کراوە. کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە. بۆیە بەرلە ئێستا ڕۆڵی سەرەکی بە ئێران و تورکیا درابوو. ئەو وڵاتانەی زۆرترین سوودیان لەو ململانێ و ئاڵۆزیانە وەرگرتووە، ئێران و تورکیا بوون. ئێستا ئەمە نەماوە. کاتێک سەرەنج دەخەینە سەر ئەمە مەسەلەیە، دەبینین ئێران و تورکیا زۆر لەدەست ئەو گۆڕانکارییانە نیگەرانن. هەردووکیان دژی پرۆسەکە وەستاونەتەوە. بەڵام ئەم هەڵوێستە وەک دژایەتیکردنی سیستەم و پەرەپێدانی بەدیلێکی جیاواز نییە. لە لایەک ترس و هەڕەشە و کاردانەوە نیشان دەدەن، لە لایەکی ترەوە هەوەڵ دەدەن خۆیان بپارێزن و ئەگەر بتوانن پێگەکانیان بەهێزتر دەکەن، ئەگەرنا هەر هیچ نەبێ هەوڵ دەدەن وەک خۆیان قبوڵ بکرێن. کاتێک لە ڕوانگەی ئێرانەوە سەیری دەکەین، کێشەی پاراستنی بوونی ڕژیم لە ئارادایە. ئەوانی دیکەش بۆ نموونە لوبنان، سوریا، عێراق، کارتیان بەدەستەوە هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی کارتەکانی دەستیان لەدەست دەدەن، بەڵام هەر داهاتووی ڕژیمیش لە مەترسیدایە. پێشتر بەشێک لە کارتەکانی دەستیان لەدەستداوە. دیار نییە سیستەمی مودێڕنیتەی سەرمایەداری چون مامەڵە لەگەڵ ئەم کارتانەدا دەکات، یان یەک بە یەک هەموو کارتەکانیان لێ دەستێنێتەوە و ڕاستەوخۆ دەچێتە پێشەوە. وا دیارە ئێران هەڵوێستی سازش نیشان دەدات. بەڵام نازانرێت هەڵوێستی ئەمریکا و بەریتانیا و ئیسرائیل چی دەبێت لەو بارەیەوە.

بەڵام کاتێک لە ڕوانگەی دەوڵەتی تورکەوە سەیری دەکەین دەتوانین بڵێین هێندەی ئێران ڕووبەڕووی سەختی و مەترسی بووەتەوە. کێشەی دەوڵەتی تورک لە ڕژێم و پاراستنی ڕژیم هێندەی ئێران گەورە نییە. دەوڵەتی تورک دەتوانێ هەم نەتەوەپەرەستی عەلمانی و هەم نەتەوە پەرەستی ئایینی پێکەوە کەڵک وەربگرێت. دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلولی تورکیا، ئیتر نەتەوەپەرەستی عەلمانی جێگەی نەتەوەپەرەستی ئایینی گرتووتەوە. هەرچەند ئەمە وەک گۆڕانی ڕژێم پێناسە دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە گۆڕانی ڕژێم نییە. لە عەقڵیەت و پێکهاتەی دەوڵەت نەتەوە دەوڵەتی یەکگرتوودا قووڵبوونەوەیەک ڕوویدا. هەروەها هیچ گۆڕانکارییەک لە تورکیا ڕووی نەداوە. ئەوەی دەوڵەتی تورکی لەبەرامبەر ئەو سیستەمەدا هێشتۆتەوە، هۆکاری ناوخۆیی نین، بەڵکو پێشهاتە دەرەکییەکانن. ئەمەش بەهۆی کێشەی کوردەوە سەریهەڵداوە، ترسی سەرەکی دەوڵەتی تورک کوردە. لەبەرئەوەی عەقڵیەتێکی وایان هەیە کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەن، چاوەڕوانی ئەوەن و دەیانەوێت هەموو پێشهات و گۆڕانکارییە دەرەکییەکان لە پێناو کۆمەڵکوژی گەلی کورد دا بەکار بێنن. دژایەتی هەموو ئەو پێشهاتانە دەکات کە لە چوارچێوەی خواستەکانی ئەودا نین. بەو بۆنەوە دەسەڵاتی تورک زۆر دوورە لە گۆڕانکارییەوە. لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک کە بە مەرجێ ڕێگری نەکات لە سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژی گەلی کوردەوە پێشوازی دەکات، هەروەها ئەمەش ڕێگە بەوە دەدات دەوڵەتی تورک لەلایەن زۆر وڵاتی دیکەوە بەکار بهێنرێت. خاوەن کاراکترێکی وەها توند و بێ پرەنسیپە.لە بارودۆخی ئێستادا دەوڵەتی تورکیا ڕێک بەم لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیک دەبێتەوە. واتا بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیک دەبێتەوە و دژی گۆڕانکارییەکان دەوەستێتەوە. تەنها لە ترسی ئەوەی ڕەنگە گەلی کورد لە پێشهاتە نوێیەکان سوودمەند بێت و هیز، ئیرادە و پێگەی خۆی بەدەست بهێنێت. لەسەر ئەم بنەمایە بە توندی دژایەتی گۆڕانکارییەکان دەکات. بەڵام کاتێک دەبینێت گۆڕانکارییەکان ڕوودەدەن، ئەمجارە دژایەتی پلانەکان دەکات و هێزی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسی خۆی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانیدا بەکاردەهێنێت. لەم دواییانەدا لە گۆڕانکارییەکانی سوریادا پێگەیەکی وەهای نیشان دا. لە دۆسیەی سوریادا دەستبەجێ پشتی لە ڕوسیا و ئێران کرد کە هاوپەیمانیان بوو و بەشێک بوون لە پلانەکان دژی ئەمریکا. لە هەمان کاتدا، ڕێبازی پرسی سوریا لە ڕێبازی دەوڵەتی تورک بۆ سەرلەنوێ دیزانکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.

هەڵوێست و ڕۆڵی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان کە لەسەر بنەمای چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک کە لە دژی ئەم شەڕی بەرژەوەندییە دامەزراوە چییە؟ مەترسییەکان لەسەر کورد و پێگەی کورد و کوردستان لە پرۆسەی داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا چیە؟

تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە قەیرانی دەوڵەت نەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک و فۆرمی نەتەوەی دێموکراتیکە. نە مۆدێلەکانی دەسەڵاتی سەرمایەداری و نە دەوڵەت نەتەوە ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن. لە دۆخی ئێستادا دەوڵەت نەتەوە سەرچاوەی کێشەکانە. کەواتە کەس چاوەڕوانی هیچ چارەسەرێکی لە سیستەمی دەوڵەت نەتەو ناکات. ئەو مۆدێلانەی هێزەکانی سەرمایەی جیهانی پەرە پێدەدەن چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابن لەوانەیە ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە تێپەڕاندنی دەوڵەت نەتەوەدا، بەڵام ناتوانێت ببێتە چارەسەر. مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە پێشتر لەلایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە پێشکەوت. ئێستا لە هەلومەرجی سەرمایەداری جیهانیدا، دۆخێکی ناکۆک لەگەڵ بنیاتنەری دەوڵەت نەتەوە سەریهەڵداوە. هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە بنیاتنانی دەوڵەت نەتەوە لە بەرژەوەندی جیهانی سەرمایەداریدا نییە. بۆیە چیتر گرنگی نەماوە. بەم شێوەیە ئەوەی لێرەدا پێویستە بکرێت وەک عەقڵییەتی تێپەڕاندنی دەوڵەت نەتەوە نییە، بەڵکو مەبەستی گەشەپێدانی سیستەمێکی سیاسی نوێیە بەپێی بەرژەوەندییەکانی جیهانی سەرمایەداری. لە ڕاستیدا عەقڵییەتی تاک پەرەستی، مادی پەرەستی و چەوسێنەری و دەسەڵاتداری لەناو دەوڵەت نەتەوەدا بەردەوامە. هە تاکوو ئەمانە تێپەڕ نەکرێن، چارەسەری کێشەکان مەحاڵە. لەم ڕووەوە ململانێی نێوان دۆخی ئێستای دەوڵەت نەتەوە و هێزەکانی جیهانی سەرمایەداری ئەنجامێکی ئەرێنی بۆ گەلان بەرهەم ناهێنێت و ڕەنگە بەم تێکۆشانە سوودمەند بێت، بەڵام هیچ چارەسەرێکی نابێ. ئەوەی چارەسەری گەشە پێدەدات تێکۆشانی ئازادی و دێموکراسی هێزە دێموکراتیکەکان، شۆڕشگێڕان، ژنان و گەلانە. ئەم چارەسەریە بە نەتەوەی دێموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دێموکراتیک ئەنجامێکی سەرکوتوانەی دەبێت.

کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بۆ زیندووکردنەوە و یەکخستنەوەی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان دروستترین چارەسەرە. کاتێک مرۆڤەکان خاوەن ئایین و مەزهەب، نەتەوە و کولتووری جیاوازن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوکات هێزی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و چەمکی نەتەوەی دیموکراتیک تێگەیشتنی باشترە.

ئێستا جەنگی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. هەموو ئەو پێشهاتانەی لە سەردەمی ئێمەدا ڕوودەدەن لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدایە. جەنگی جیهانی سێیەم لە قەیرانەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە سەرچاوەی گرتووە و لایەنەکانی ئەم شەڕە هێزی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. واتە شەڕێکی ناوخۆیی جیهانی سەرمایەدارییە. شەڕی نێوان هێزە هەژموونخوازەکانە، ململانێ و شەڕی نێوان هێزەکانی جیهانی سەرمایەدارییە. لە نێوانیاندا جیاوازی ئایدیۆلۆژی نییە. هەموویان لەسەر ئایدۆلۆژیای مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دامەزراون. لەم سەردەمەدا ئێمەدا ٢ ئایدۆلۆژیا هەیە، ئەویش بریتین لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی دیموکراتیک. ئەو لایەنانەی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا شەڕ دەکەن، ئەو هێزانەن کە ئایدۆلۆژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پێک دەهێنن. ململانێی نێوانیان ململانێی بەرژەوەندییە. لە ڕاستیدا دژی هەموو کۆمەڵگا و سروشت شەڕ دەکەن. ئەوان شەڕ دەکەن بۆ زاڵبوون بەسەر کۆمەڵگا و سروشتدا. بۆیە پێگەی هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان جیاوازی هەیە. هێڵی ئێمە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. ئەمە جیاوازییەکی ئایدیۆلۆژییە. بۆیە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە هێڵی ئێمە هێڵی دووەمە. ئێمە لەگەڵ ئەو هێزانەدا نین کە لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا شەڕ دەکەن و ئامانجیان زاڵبوونە بەسەر کۆمەڵگا و سروشتدا. ئەگەر بە کورتی باسی بکەین، هێزەە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لەگەڵ ئەم شەڕەدا نین. هاوکات هێزی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک دژ بە هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێکۆشانێکی ئایدیۆلۆژی، سیاسی و سەربازی بەڕێوەدەبەن.

مرۆڤ کاتێک ئەمانە پێناسە دەکات، پێویستە بە شێوەیەکی تێگەیشتووانە هێڵی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژی و هێڵی چارەسەری سیاسی بەبنەما بگرێت. لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە ئێمە نوێنەرایەتی هێڵی دووەم دەکەین. وەک لە سەرەوە ڕوونم کردەوە، جگە لەو دوو هێڵە ئایدیۆلۆژییە هیچ ڕێگایەک و هێڵێکی سێهەمی ئایدیۆلۆژی بوونی نییە. لەگەڵ ئەمەدا کاتێکدا دژ بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری تێکۆشانێکی بەڕێوە دەبەین، سیاسەتێکی ئەڵتەرناتیڤیش هاوکات پێشدەخەین. بەمەش ئامانجمان بەدیلێکە کە لەسەر بنەمای ژیانی کۆمەڵایەتی ،کۆمیناڵ و دیموکراتیک. ئەمەش بە هێڵی سیاسی سێیەم پێناسە دەکرێت. بۆیە هێڵی سیاسی سێیەم سیاسەتێکی جێگرەوەیە. هێزی خۆی لە کۆمەڵگا و تێکۆشانی خۆی وەردەگرێت. بە تایبەتی دەکرێت سود لە شەڕی نێوان هێزەکانی جیهانی سەرمایەداری و ‌هێزە ستاتۆ پارێزەکان وەربگیرێت و لەسەر بنەمای هێڵی سیاسی سێیەم گەشە بکات. ڕێبەر ئاپۆ فۆرمولەی دەوڵەت+دیموکراسی دەست نیشانکردووە. مانای ئەمە ئەوەیە کە دەوڵەت، کۆمەڵگا (کۆمەڵگەی بەڕێکخستن کراو) قبوڵ دەکات، لەو دوخەدا دەتوانرێت کۆدەنگی لەگەڵ دەوڵەتدا بکرێت. بۆیە ئێستا فۆرمووڵی دەوڵەت+دیموکراسی وەک کارامەترین چارەسەری سەیر دەکرێت.

ئەگەر تیشک بخەینە سەر بارودۆخی گەلی کورد، لە سەردەمێکدا کە گەلی کورد لە نێوان بوون و نەبووندایە و بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەکەمان تێکۆشانێکی گەورەیان کرد. لە ڕێگەی تێکۆشانەوە خۆی نۆژەن کردەوە، گۆڕانکارییەکی گەورەی دەستپێکرد. هۆشیاری، ئیرادە و شوناسی نەتەوەیی بەدەستهێنا. شۆڕشێکی ژیانەوەی بەرپا کرد. عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و هەروەها زانستی خۆپاراستنی بەدەستهێناوە. لەگەڵ ئەو پارادایمە نوێیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پیشخرا، ڕۆشنگەرییەکی نوێ ڕوویدا. لەسەر بنەمای ‌هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادیی ژن خۆی پەروەردە و بەڕیکخستن کردووە. ئەگەر ئێستا بڵێین سیاسیترین و ڕێکخراوترین و دینامیکترین هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ڕاستیەکە. بە دڵنیاییەوە ئێمە بە هیوا و دووربینیەکەوە چاو لە داهاتوو دەکەین. وەک بزووتنەوە لە هەموو کاتێک بەهێزترین. بێگومان مەترسی جددی لە سەرمانە. دەوڵەتی تورکی بکوژ و دیکتاتۆر، دەستبەرداری ئامانجی جینۆسایدی گەلەکەمان نەبووە. لەلایەک نیگەرانی پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لەلایەکی دیکەشەوە دەرفەتەکە دەقۆزێتەوە و کار و پلان بۆ نەهێشتن و جینۆسایدی کورد دادەنێت. دەبینین چۆن لە سوریا لە هەوڵی سود وەرگرتن لە دۆخەکەیە، دەبینین چۆن بۆ لەناوبردنی سیستەمی ڕۆژئاوا هەموو هێزی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسی خۆی کۆکردۆتەوە. تاکە ڕێگا بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسیانە بەرخۆدانێکی سەرانسەرییە کە لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی پێشکەوێت. ڕێگای سەرکەوتن لەوێیەوە تێدەپەڕێت. لەسەر ئەم بنەمایە ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان. گەلی کورد لە شوێن دەسەڵاتداریی نییە. لەو وڵاتانەی کە تێیدایە، بۆ ئازادی و یەکسانی و پەرەپێدان بە پێکەوە ژیانی گەلان لە تێکۆشان دایە. هەروەها بەدڵنیاییەو ئەم تێکۆشانە ڕەوا و دیموکراتیکەی گەلەکەمان سەردەکەوێ.