لە سنووری کۆبانێ ئیشکگریی بەردەوامە: پەیامی ئیمرالی پەیامی ئێمەیە

لە میانەی ئیشکگریی سەر سنووری کۆبانێ و پرسووس خاوەنداری لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ کرا و ئەمە وترا: "زوڵم چەندە زیادیش بێت، باببێت، بەرخۆدانی ئێمەش مەزنتر دەبێت."

چالاکیی ئیشکگریی سەر سنووری ناوچەی پرسوسی رحا، لە دژی هێرشەکان دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ماوەیەکە دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١٠هەمیندا بەردەوامە. پەرلەمانتارانی دەم پارتی ڕحا فەریت شەنیاشار، هاوسەرۆکانی شارەوانیی ڕحای دەم پارتی، نوێنەرانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی شاری ڕحا، سەمسور، مەرەش و دیلۆک، دایکانی ئاشتی، لە چالاکییەکەدا کە بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) , پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەستیپێکردووە بەشداریان کرد.

لە میانەی ئیشکگرییەکە دژ بە هێرشەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پانکارتی، "رۆژئاوا کەرامەتمانە" و "نازم و جیهان کەرامەتمانە" بەرز کرابووەوە.

هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە مەحموود ماناس لە بەیاننامەیەکدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛هەتا زوڵم کۆتایی دێت چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت. ئیسلام زوڵم قبوڵ ناکات. بۆیە هەتا هێرشەکان بەردەوام بێت بەرخۆدانمان زیاتر دەبێت و ئێمە سەردەکەوین."

هەروەها بە ناوی پلاتفۆرمی  رەنج و دیموکراسیەوە  ئیسماعیل توتال قسەی کرد و وتی: "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یەکگرتووی دروست بێت، هەموو ئەو کەسانەی لە ڕۆژئاوا گیانیان لەدەستدا، بەتایبەتی ڕۆژنامەنووسان بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنمەوە. لە ژێر ناوی بەهاری عەرەبیدا، ئێمە شاهیدی کۆمەڵکوژین، تەنها بە پێشەنگایەتی ژنان هیوامان بە سەرکەوتنی شۆڕش هەیە.

بەیاننامەکە بە بانگەوازی بەشداری لە ڕێپێوان کە بۆ سەر سنووری پرسوس- لە ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم دەست پێدەکات، کۆتایهات."