لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا لە ٨ی کانوونی یەکەم، کە لەگەڵ خۆیدا پێشهاتی نوێی هێنایەئاراوە، کاریگەریی لەسەر کۆی هەرێمەکە درووستکرد. دەوڵەتی تورکی داگیرکاری بە هەوڵی قۆستنەوەی پێشهاتەکان، ئامانجە قرکەرەکانی خۆیی لەسەر سووریا جێبەجی بکات. بەو ئامانجە لەگەڵ هێرشەکانی خۆیدا لە ڕێگەی چەتاکانییەوە هێرشەکانی بۆسەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و ڕۆژئاوایی کوردستان زیاتر کردووە. لە دژی ئەم هێرشانە و لە پنێناو پاراستنی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، بانگەوازی سەفەربەری پاڵپشتیی کردن ئاراستەی سەرجەم ڕیکخستنە ئیداری، سەربازی و جڤاکییەکان کرا. پەیوەست بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و هێرشە داگیرکارییەکان و بانگەزییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بۆ سەفەربەری بۆ پاراستنی ئەو سیستەمە و یەکڕیزی گەلانی هەرێمەکە و نەتەوەیی کورد، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) غەریب حەسۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و لە هەڵسانگەندیدا بۆ مژارەکان ئاماژەی بەوەدا ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کە بە شۆڕشی ڕۆژئاواوە سەرپێی خستووە گرنگترین دەرفەتە بۆ ئاراستەکردنی ئایندەی سووریای نوێ بەرەوە سووریایەکی دیموکراتیک.
'بانگەوازی سەفەربەریی بۆ ئامادەکاری گەلانە بەرانبەر بە پێشهاتەکان'
غەریب حەسۆ سەرەتای قسەکانی بە سەرنج خستنەسەر پێشهاتەکانی سووریا دەستپێکرد و ئاماژەیی بەوەدا لەدوایی ڕووخانی ڕژێمی سووریا بە ڕاگەیاندنی بانگەوازی سەفەربەریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لەسەر ئاستی هەموو دامەزراوەکان پەیوەست بە هەستیاری قۆناغەکە وەک پەیەدە خەباتی دیبلۆماسییان زیاتر کردووە و وتی: "لە دوای رووخانی ڕژێمی ئەسەد وەک پەیەدە لەسەر ئاستی هەموو سووریا بەشداری کۆنفرانسی پارتە سۆسیال نێوەنەتەوەییەکانمان کرد لە مەغریب کە پارتە هەرێمی و نێونەتەوەیەکان لە کیشوەرکانی ئاسیا و ئەفریقاوە بەشدار بوون. لە کۆنفرانسەدا سەرنجی هەمووان لەسەر پەیەدە بوو چونکە هەموو لایەنە بەشداربووەکان لە مەراقی زانینی ڕەوشی سووریا و پڕۆژەی ئێمەدا بوون. چونکە ڕووخانی حکومەت و ڕژێمی سووریا بەو شێوەیە خێرایە بۆ هەمووان ببووە پرسیار. بۆیە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکاندا بۆ تێگەشتن لە دۆخەکە لە چاوەڕوانی ڕوانگەکانی شاندەکەی ئێمەدا بوون. چوونکە هاتنی هەتەشە لە ڕوانگەی لایەنە بەشداربووەکانەوە وەک مەترسییەک دەبیندرا. بۆیە وەک پەیەدە درێژە بە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانمان دەدەین، لەوە تێگەشتووین لە قۆناغێکی زۆر هەستیارداین. وە لە گەڕە دیبلۆماسییەکانماندا هەموو کاتێک جەخت لەسەر یەکێتی و یەکگرتووی نەتەوەیی دەکەینەوە. سەردانەکانمان بۆ باشووری کوردستانیش هەر لەم چوارچێوەیەدا بوو. لەم سەردانەکانماندا پڕۆژە و ئامانجەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ هەمووان دەخەینەڕوو، لەگەڵییدا جەخت لەوە دەکەیینەوە دەبێت کوردان بە یەکگرتووی و یەک پڕۆژەییەوە بچینە دیمەشق، چونکە گەر بە شێوەیەکی یەکگرتوو وە یەک پڕۆژەوە بچینە دیمەشق ئەو کاتە دەتوانین جەخت لە گرنگی پرۆژەکانمان و پێداگری لەسەر ئامانجەکانی گەلی کورد بکەینەوە."
'ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نوێ و ئامادەیە بۆ سووریای نوێ'
حەسۆ ئاماژەی بە ڕەهەند و لایەنە گرنگەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد و وتی: "ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگرە لە پارچەبوون، داگیرکاری و شەڕی ناخۆی، وە بۆ هەموو کۆمەڵگە نیشاندانی ئیرادەی ئازادە و هەموو کۆمەڵگە لە ئامێز دەگرێت. ئەزموونێکە ژن، گەنجان و گەلان دانیان پێدادەنرێت و پێشەنگایەتی دەکەن. ئامانجی ئەزموونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ دەسەڵاتداری نییە، بەڵکو بۆ گەل و کۆمەڵگەیە تا بتوانن خۆیان بەڕێکخستن بکەن و خۆیان بەڕێوەبەرن لە چوارچێوەی سیستەمێکی دیموکراتیکدا، ئەم ئەزموونە نوێیە و دەربڕی ئەم ڕوانگەیە کە بۆ سووریای نوێ ئامادەیە، بەڵام بەداخەوە دەبینین لە ئێستادا گرووپێکییان هێناوە بۆ دەسەڵاتداری کە لە نێوە کۆمەڵگەی سووریادا ئارامی و سەقامگیری درووستناکات."
'دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی گەلی کورددا هێرش دەکاتە سەر پێکەوەژیانی گەلان'
هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ سەرنجی خستەسەر مێژووی دووژمنکاری دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەلی کورد لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا و ئەوەشی خستەڕوو دەوڵەتی تورک هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە پێشەنگایەتی گەلی کورد بەشدار نەبێت لە کۆبوونەوەکانی جنێف و لە بەردەوامییدا وتی: " دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان بە سیاسەتە قڕکارییەکانی هەموو کاتێک لە مێژووی سەد ساڵەی خۆییدا دژی هەموو گەلی کورد وەستاوەتەوە. بەڵام گەلی کورد لە ناو ئەم ٥٠ ساڵەی کۆتاییدا بووە بە خاوەنی ئیرادە و سیاسەتی خۆی دەکات و لە پێشەنگایەتی شۆڕشی مرۆڤایەتییدایە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەوڵەتی تورک سەرکەوتنی کورد وەک ترس و مردنی خۆی دەبینێت ماوەی ئەم ١٣ ساڵەی ئاڵۆزییەکانی سووریادا هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەبووە کورد کاریگەری نەبێت لە هەرێمەکەدا. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە پێشەنگایەتی گەلی کورد نوێنەرایەتی هەموو گەلان دەکات و ئیرادەی گەلانی بە بنەما گرتووە. بۆیە هەموو هەوڵێکی دەوڵەتی تورک بۆ ڕێگریکردن بوو لە بەشداری کوردان لە کۆبوونەوەی جنێف و بڕیاری ٢٢٥٤ ئەمەش بۆئەوەبوو چارەسەرییەکی کوردانە نەیەتە ئاراوە. بۆیە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا بە قۆستنەوەی ئاڵۆزییەکان هێرشی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ڕۆژئاوای کرد، چونکە دەوڵەتی تورک دەزانێت کوردان خاوەنی شانازی تێكشکاندنی داعشن و کاریگەرییان دەبێت لە بونیادنانی سووریای نوێدا، لەبەرئەمە هەموو هەوڵی دەوڵەتی تورک بۆ شکاندن و لاوازکردنی ئیرادەی کوردە بۆ ئەم مەبەستەش لە هەموو ڕوەکانەوە لەگەڵ لایەنەکان و هەتەشەدا بە سەرۆکایەتی محمەد جۆلانی هاوپەیمانی دەکات، ئەمەش دۆخێکی مەترسیدار لەگەڵ خۆییدا دێنێت چونکە دەڵەوتی تورک نایەوێت سیستەمێکی دیموکراتیک لە سووریادا دامەزرێت و ڕۆڵی کورد لەم سیستەمەدا هەبێت. ئامانجی دەوڵەتی تورک لاوازکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدەیە هەموو هەوڵێکی بۆ تێکدانی هاوپەیمانێنی نێوان گەلی کورد و عەرەبە، لە ڕوانگەیەوە لە کەسێتی گەلی کورددا هێرشی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکات."