تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) بە بۆنەی هەردوو کۆمەڵکوژییەکی پاریسەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی لە ٩ و ١١ی کانوونی دووەمدا ڕاگەیاندراوێکی بانگەوازکاری دا و دەسنیشانیکرد لە سەر ڕێچکەی سارا، ڕۆژبین و ئەڤینەکاندا لە کەسێتی ساکینە جانسز-سارادا درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن و لە دژی هێرشە سیستەماتیکەکانی سەر ژنانی پێشەنگ دەوەستنەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی وەک ژنانی شۆڕشگێڕی ئەورووپا ماوەی ١٢ ساڵە داوای سەپاندنی دادپەروەری دەکەن و هاتووە: "١٢ساڵە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکەوە بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانەکاندا بە درووشمی 'دادپەروەری کوێرە'، 'تا دادپەروەری جێبەجێ نەکرێت، فەرەنسا بەشێکە لە تاوانەکە'... داوای دادپەرەوەری دەکەین بەڵام بێ وەڵام ماوینەتەوە و پلاندارێژیی کۆمەڵکوژییەکەیەکان داداگای نەکراون."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە کە چالاکییەکانی ئەمساڵی ٩ و ١١ی کانوونی دووەم بە ڕێپێوانی بەرفراوان و بە درشمی "بکوژ دیارە! فەرەنسا بۆچی بێدەنگە؟" چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.
ئەنجامدانی چالاکی
لە ڕاگەیاندارەکەدا ئاماژە بە کات و شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەدان کراوە و هاتوو: "لە پاریس لە کاتژمێر ١١:٠٠دا لە ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا کە هاوڕێ ئەڤین گۆی، عەبدولرەحمان کزل و میر پەرەوەری تێدا تیرۆرکرا هەتا نوسینگەی ئینفۆرمانسیۆنی کوردی پاریس کە یەکەم کۆمەڵکوژی پاریسی تێدا ئەنجامدرا ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. هاوکات لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپادا کە کونسوڵخانەکانی فەرەنسای تێدایە چالاکی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.
هەرەوەها ئەو چالاکیانەی لە ٢٣ی کانوونی یەکەمەوە دەستمان پێکردووە، لە ١١ی کانوونی دووەم ڕۆژی شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠دا بە دەستپێکردنی ڕێپێوانی بەرفراوان و گەڕی دووەمی ئێشکگری کۆتایی دێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان لە چالاکییەکان کراوەتەوە تا ئەنجامدانی لێپرسینەوە لە بکوژان و داوا لە هەموو بەش و پێکهاتەکانی سەر بە تەژەکە-ئە، تەواوی ژنانی کورد لە ئەورووپا و گەلی کورد و هێزە دیموکراسی خوازەکان کراوە بەشداری چالاکییەکانی ٩ و ١١ی کانوونی دووەم ببن.