'ئەگەر یەک کەسیشمان بمێنتەوە، داگیرکاری تێکدەشکێنین'
دایکانی کۆبانێ کە بۆ شەڕڤانانی بەرەکانی بەرخۆدان، خواردن ئامادە دەکەن و بەشداری سەفەربەری بوون، ڕایانگەیاند؛ "هەتا یەکێکیشمان لێ بمێنێ، بەرامبەر دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە."
دایکانی کۆبانێ کە بۆ شەڕڤانانی بەرەکانی بەرخۆدان، خواردن ئامادە دەکەن و بەشداری سەفەربەری بوون، ڕایانگەیاند؛ "هەتا یەکێکیشمان لێ بمێنێ، بەرامبەر دەوڵەتی تورک دەوەستینەوە."
دایکانی کۆبانێ لەسەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەفەربەریان دەست پێکرد. دایکان هەم بۆ شەڕڤانانی بەرەی شەڕ خواردن دروست دەکەن و هەم چەکیان هەڵگرتووە و بەشداری سەفەری بوون. هەر دایکێک گوندەکەی، شار و شەقامەکەی دەپارێزێت. دایکانی کۆبانێ لەو بارەیەوە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.
یەکێک لەو دایکانە ئەمینە موسلیمە، لە شاری شێرانی کۆبانێەوە بەشداری سەفەربەری بووە، دەڵێت: "ئێمە بۆ شەڕڤانانی بەرەکانی شەڕ، خواردن دروست دەکەین و هەم چەکمان هەڵگرتووە و بەشداری سەفەربەری بووین، ئەم خاکە خاکی ئێمەیە، هەرگیز دەستبەرداری نابین، هەتا کۆتایی بەرگری لە خاکەکەمان دەکەین. با دەوڵەتی تورک ئەوە بزانێت کە ئێمە کوردی پێشتر نین. ئەمە وڵاتی ئێمەیە و خاوەنداری لێدەکەین. ئەمینە موسلیم لە کۆتایی قسەکانیدا و وتی: "ئەگەر بەتەنها یەکێک لە ئێمەش بمێنێ، ڕووبەڕووی داگیرکاری دەوەستینەوە و ناهێڵین فاشیزم و چەتەکانی سەربکەون."
'ئێمە لە پشتی شەڕڤانانمان داین'
زەینەب نەحسان خەڵکی گوندی قرەمووخە و ئەویش خواردن بۆ شەڕڤانان دروستدەکات دەڵێت: "ئێمە ڕووبەڕووی هەر جۆرە هەڕەشەیەکی دوژمن دەبینەوە، شەڕڤانانمان بەردەوام لە بەرەکانی شەڕدا لە پێناو مرۆڤایەتیدا لە تێکۆشاندان و ئێمەش بەهەموو توانامانەوە خاوەنداریان لێدەکەین، ئەوان لە پێناو خاک و گەلەکەماندا بەرخۆدان دەکەن و ئێمەش لە سەر ڕێبازی ئەوانین وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."
'وەک چۆن داعش تێکشکا، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیش تێکدەشکێت'
نەحسان ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن داعش لەسەر دەستی شەڕڤانانمان شکستی هێنا، دەوڵەتی تورکیش بەهەمان شێوە تێکدەشکێندرێت و وتی: هێرشەکانی چەتاکان و تاریک پەرەستان بەردەوام لەلایەن شەڕڤانانی ئێمەوە تێکدەشکێندرێن، هەرچەندە دەوڵەتی داگیرکەری تورک پشتیوانی چەتەکان دەکات بەڵام لە لایەن شەڕڤانانی ئێمەوە بەردەوام دەشکێندرێن و ئێمەش تا کۆتایی درێژە بەرخۆدانمان دەدەین و کۆتایی بە داگیرکاریی دەهێنین."