جیک ئەو هاوکاریانەی بۆ رۆژئاوا کۆکرابوونەوە رادەستی رۆژی سووری کرد

کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان ٣٥ هەزار یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ ئەو کەسانە کۆکردەوە کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە لە رۆژئاوا ئاوارەبوون و ئەو بڕە هاوکاریەی رادەستی رۆژی سوری کوردستان کرد.

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بوون، بەردەوامە.

دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتەکانی ژێر چەتری جیک لە فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ٣٥ هەزار یۆرۆ بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا کۆکرایەوە و رادەستی بەرپسانی رۆژی سوری کوردستان کرا.

هاوکارییەکە کە لە مزگەوتی شێخ سەعید لە پاریس کۆکرابووەە، لەلایەن سەرۆکی جیک شەوکەت چاکر و بەڕێوەبەرانی جیکەوە رادەستی بەرپرسانی رۆژی سووری کوردستان کرا.

مەلا شەوکەت چاکر لە وتەیەکدا بە ئاماژەدان بەوەی لە کەشی ساردی زستاندا هەزاران ئاوارە لە رۆژئاوا پێویستیان بە هاوکاری هەیە، داوای لە هەمووان کرد بە پێی توانای خۆیان پشتیوان لە خوشک و براکانیان لە رۆژئاوا بکەن و دەستی هاوکارییان بۆ درێژبکەن و ووتی: "کەمپینەکەیان بەردەوامە و پێویستە هەموان تیایدا بەشداربن".

لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە لەو مزگەوتانەی کە سەر جیکن هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاراوەکانی رۆژئاوا بەردەوامە.