چەتەکان لە عەفرین هاووڵاتییەکیان رفاند

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٤ رۆژ لەوە پێش لە ناوچەى جندرێسی عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ناوی بەدر کۆتۆ رفاند و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى ژیان و چارەنووسییەوە لە بەردەستدا نییە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا لە عەفرین کۆمەڵکوژی، رفاندن و تاڵانکردنی ماڵ و موڵک و دوکان و زەیتون و بەربوومی هاووڵاتییان دەستپێکردووە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامن لە تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەکانیان بەرامبەر بە هاووڵاتییانی عەفرین.

بەپێی سەرچاوەیەک لە جندرێسی عەفرینەوە، چەتەکانی بە ناو پۆلیسی سەربازیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا هاووڵاتییەکیان بە ناوی بەدر کۆتۆ دانیشتوی گوندی حەمام لە ناوچەى جندرێسی عەفرین رفاند و تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ژیان و چارەنووسییەوە لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت