چەتەکان لە عەفرین کەسێکی دیکەی مەدەنیان ڕفاند

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هاوڵاتیەکی دیکەیان لە گوندی مەحمودیە ڕفاند، چارەنووسی نازانرێت.

لەناوچەی جندرێس، چەتەکانی بەناو پۆلیسی مەدەنی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی عەبود عەلی کامیلی ٣٢ ساڵیان لە گوندی مەحمودیە ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بەپێی بەڵگەکان کە لە ڕێکخستنە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بەدەستهێنراوە، لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ەوە کە کانتۆنی عەفرین داگیرکرا، تاوانی کوشتن، دەستدرێژیکردن، دزی و تاڵانی ماڵ و موڵکی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. هەیا نها زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی بە زۆر کۆچیان پێکراوە و لە بری ئەوان ٤٠٠ هەزار خانەوادەی بیانی بۆ هەرێمە جیاوازەکانی سوریا و دەرەوە هێنراون.

ف.ق