چەتەکانی دەوڵەتی تورک پلانێکی قێزەون لە تلرەفعەت جێبەجێ دەکەن
ژنانی تل رەفعەت سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی لەو شارە رایانگەیاند، کە ژیانیان لە مەترسیدایە.
ژنانی تل رەفعەت سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی لەو شارە رایانگەیاند، کە ژیانیان لە مەترسیدایە.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە ناوی 'دەستەی گشتیی شۆڕشگێڕ'یان لە خۆیان ناوە، هەڕەشەیان کردووە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵە دەبێت تل رەفعەت جێبهێڵن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانمان لە تل رەفعەت رایانگەیاند، ئەو بڕیارە رەتکراوەتەوە و بەهۆیەوە لە نێوان گەل و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕ روویداوە.
سەبارەت بەو دۆخە، ژنان لە تل رەفعەت کە بەهۆی باری ئەمنییەوە نەیانویست ناوەکانیان ئاشکرا بکرێت، قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتیان، "چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی دزی و تاڵانی بڕیاریان داوە کە هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە دیزویانە لە شاری عەزاز بیانفرۆشن و پێشێلکاری لە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدەن. دوای ئەو بڕیارە سەرجەم ژنان لەوێ ژیانیان لە مەترسیدایە. چونکە چارەنوسیان نادیارە".
ژنان رایانگەیاند، کە چەتە داگیرکەرەکان ناهێڵن کۆچبەرانی عەفرین لەو ماڵانەی ئاسێ بوون و گیریان خواردووە، بێنە دەرەوە.