چەتەکانی تورک لە عەین عیسا کەسێکی مەدەنیان رفاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا هاوڵاتیەکی مەدەنیان رفاند و بەرەو بارەگای سەربازی ناوچەی سلوک رەوانەکرا.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار کە لە سەرچاویەک لە کانتۆنی گرێ سپی پێی راگەیەنراوە، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتیەکی مەدەنیان رفاندووە.

ناوی هاوڵاتیەکە، ئیسلام ئەلسالمە و خەڵکی گوندی ئەلیەماییری عەین عیسایە.

سەرچاوەکە پشتڕاستیکردەوە کە چەتەکان، ئیسماعیل ئەلسالمیان بۆ بارەگای ناوچەی سلوک بردووە.

داگیرکەری تورک بە بیانوری جیاواز هاوڵاتیان و ژنانی هەرێمەکان کە داگیرکراون دەفڕێنێت و ئەشکەنجەیان دەکات و لە بەرانبەر ئازادکردنی داوای پارەیەکی زۆر دەکات.

ف.ق