چەتەکانی ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم نەسرین محەمەدیان لە عەفرین ڕفاند

چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا (ئەمشات) سەر بە دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ماباتای عەفرین بۆ جاری سێیەم نەسرین محەمەد وەقاسیان ڕفاند.

چەتەکانی سوڵتان سلێمان شا (ئیمشات)، کە دەوڵەتی تورک وەک سوپایەک کۆی کردوونەتەوە و خستونیەتییە ژێر باڵی خۆی، بۆ جاری سێیەم لە ناوچەی ماباتای عەفرین هاووڵاتییەکیان بە ناوی نەسرین محەمەد وەقاس ڕفاند.

نەسرین محەمەد وەقاس خەڵکی گوندی کاخرێی سەربە ماباتایە و بە پاساوی ئەوەی پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەبەرییی خۆبەڕێوەبەردا هەیە بە ردەوامی لەلایەن چەتەکانەوە دەڕفێنڕێت و ئەمە جاری سێیەمە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئەو هاووڵاتییە دەڕفێنن.

نازانرێت نەسرین محەمەد لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆ کوێ براوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ژ.ت