چەتەیەکی داعش لە حەسەکە خۆی تەقاندەوە

چەتەیەکی داعش لە گۆڕستانی گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکە خۆی تەواندەوە، بەهۆی رێوشوێنە ئەمنییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

چەتەیەکی داعش کە بۆمبی بە خۆیەوە بەستبوو، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە گەمارۆدرا، خۆی تەقاندەوە.

رووداوەکە لە گۆڕستانی گەڕەکی غوێران لە باشوری شاری حەسەکە روویدا. تەقینەوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

هـ . ب