چوارەم کۆنگرەی مەسەدە کۆتاییهات

کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ئەنجومونی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە چوارەم کۆنگرەی خۆی هێنا. هاوسەرۆکی هەڵبژێردراو محەمەد ئەل موسەلەت ئەنجامنامەکەی خوێندەوە.

لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە  هەوڵەکان لەپێناو سازکردنی دیالۆگی سوری-سوری بخرێنەگەڕ، لە تەنیشت ئەوەشەوە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتان و ئەو لایەنانەی لە قەیرانی سوریادا کاریگەریان هەیە بەردەوام بێت.

هەروەها لە ئەنجامنامەکەدا هاتووە کە سوریا مافی وەرگرتنەوە سەروەری خۆی لە تەواوی سوریادا هەیە و ئەو مافەشی هەیە کە سەرجەم پلانەکانی گۆڕینی دیموگرافیا، کۆچبەرکردنی دانیشتوانی رەسەن، رەتبکاتەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کار بۆ باشتر کردنی دۆخی ئاوارەکانی سوریا لە کەمپەکاندا بکرێت و ئاشکرا کرا کە هەموو سوریەک مافی ئەوەی هەیە رێککەوتنی کولتوری لەگەڵ هەر لایەنێک ئەنجام بدات.

هـ . ب