'داگیرکاری لە شارەوانیماندا جێگەی نابێتەوە'

ئەحمەد خۆجە ئاماژەی بەوەدا شارەوانی گەل، نوێنەراتی ئیرادەی چەندین ساڵەی گەلە و لە شارەوانیدا هیچ جێگەیەک بۆ داگیرکاری نیە.

دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی

پەیوەست بە دەستبەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگەوە ئەحمەد خۆجە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فرات، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لە دەستپێکی قسەکانیدا خۆجە باسی لەوەکرد گەلی کوردا بە تێکۆشانی چەندین ساڵەی خۆی دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە و وتی: "دوای هەڵبژاردنەکان گەل چەندین شارەوانی بەدەستهێنا. ئەمە بە ئاسانی بەدەستنەهێنرا و بەرهەمی چەندین ساڵەی ئیرادەی گەلی کورد. گەلمان ڕووی ڕاستی فاشیزمی بینی و پێی گوت ئیتر بەسە."

خۆجە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناوبردنی گەلی کوردە و بەم شێوەیە بەردەوامبوو: "دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ئیرادەی گەلی کورددا ناتوانێت بوەستێتەوە. دەبینین تێکۆشان لە باکووری کوردستاندا گەشتووەتە بە چ ئاستێکی گرنگ. بۆیە گەل ئەم دەستبەسەرداگرتنانە قبوڵناکات. شارەوانیەکانمان بەرهەمی ئیرادەی چەند ساڵەی گەلە. بۆیە جێگەی داگیرکاری لە شارەوانی گەلدا نابێتەوە. ئیرادەی گەل سنوری بۆ داگیرکاری دانا، بۆیە ئەم ئیرادەیە بووە جێگەی ترسی داگیرکاری. ئیرادەی گەل زیاتر لە ٨٠ شارەوانی لە باکووری کوردستان بەدەستهێنا، بۆیە دەسەڵاتداری تورک هەستی بە سەرەتای هەڵوەشاندنەوەی خۆیکرد. هەوڵدەدات لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنەوە خۆی بسەپێنێت، بەڵام ئیرادەی گەل لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە ئەم دەستبەسەرداگرتانە دەقرتێنیت. لەبەرامبەر ئیرادەی گەلدا فاشیزم کشێنرایەوە. هەرچەندە لە ئێستادا شارەوانی جۆلەمێرگ دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام ئیرادەی گەل بە بەرخۆدانەوە خوەنداری لە شارەوانی خۆی دەکات."

'پێویستە پشتگیری لە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان بکەین'

ئەحمەد خۆجە  ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فرات بە گرنگییەوە باسی لە پێویستی پشتگیردان بە گەلی باکووری کوردستان کرد و وتی: "پێویستە هەموو کەسێک پشتگری لە ئیرادەی گەل بکات. هیواداریین گەلەکەمان لە باکوور بەرخۆدانی خۆی بەردەوام بکات، شارەوانی دیموکراتیک دامەزرێنێت و کۆتایی بە فاشیزم بێنیت."