داگیركه‌ران له گرێ سپی 150 كه‌سیان رفاند
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندێكی گرێ سپی و 150 كه‌سیان رفاند.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندێكی گرێ سپی و 150 كه‌سیان رفاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی به ناوی ئه‌مشات، 16ی كانونی دووه‌م رۆژی یه‌كشه‌ممه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندی دۆخانیه و 150 كه‌سیان رفاندووه.
باس له‌وه‌ده‌كرێت، كه له ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی رفێنراون هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه پێشتر له ریزی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا بوون، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی "مووچه‌كانیان نه‌درابوو" لێیان جیاببوونه‌وه.
پێشتر ده‌ست به سه‌ر چه‌كی ئه‌و چه‌تانه‌دا گیراوه و ده‌وترێت، كه ره‌وانه‌ی توركیا كراون. كه‌سانی مه‌ده‌نیش به‌ره‌و گرێ سپی رفێنراون.
هـ . ب