داگیرکەران هێرشیان کردە سەر بازگەکانی ئاسایش
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بازگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ و خاڵێکی تری پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی ڕۆژئاوای کۆبانێ لەسەر ڕێگای جەرابلوس بۆردومان کرد.