داگیرکەران لە عفرین ٩ هاوڵاتیان رفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەکانی راجۆ و جندرێسی عەفرین ٩ هاوڵاتی رفاند.

سەرچاوەکان لە ناوچەی جندرێسی سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو رایانگەیاند، کە چەتەکانی "فەیلەقی ئەلشام"ی سەر بە دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکیان بە ناوی شاکر شێخۆ (٣٦) خەڵکی گوندی جەلەمەی عەفرینیان رفاند. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە پاساوی ناڕاست هاوڵاتیان دەرفێننو لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای فیدیە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

پەیوەست بە بابەتە سەرچاوەکان لە ناوچەی راجۆ رایانگەیاند، کە چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی"ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوڵاتییەکیان بە ناوی خەلیل محەمەد مستەفا(٢٢)ی خەڵکی گوندی بادینای ناوچەی راجۆ رفاندوە. دواتر ئەویان بردوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆیان لە ناوچەکە. چەتەکان بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە خەلیل محەمەد مستەفا پەیوەندی لەگەڵ خۆبەڕێوەبەریدا هەبوو.

چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی"بەر لە دوو مانگ ئاژار مستەفایان رفاندبوو کە برای خەلیل مستەفایە و هێشتاش چارەنووسی دیار نییە، لەبەر ئەوەی بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە فیدیە بدەنە چەتەکان.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد کە چەتەکانی "فیرقەی ئەلحەمزە" ٥ هاوڵاتیان رفاندووە، کە پیاوێکی بەساڵاچوو و ژنێکی خەڵکی گوندی قودەی سەر بە ناوچەی راجۆیان تێدایە. چەتەکان ئەوانیان بردوە بۆ شوێنیکی نادیار و تائێستاش چارەنووسیان ئاشکرا نەبووە.

هەروەها ئەو سەرچاوانە ناوی کەسە رفێنراوەکانیان بە بیرهێنایەوە: حسێن محەمەد حەمۆ (٧٥)، سەلاح مەنان شێخۆ، شوکری حسێن بەکر (٥٠)، محەمەد محەمەد حەیدەر و ئاسیا حسێن موسا (٦٠).

بەپێی سەرچاوەکان دوای داگیرکردنی عفرین لە ساڵی ٢٠١٨ ئەو ژنە بە ناوی ئاسیا حسێن موسا رفێنرابوو و لە زیندانی هەوار کلسی چەتەکانی سوڵتان موراد راگیرابوو. دواتر بەرامبەر بە فیدیە ئازاد کرابوو. سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە ئاسیا ئەشکەنجە درابوو.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکرد، کە چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" و "ئەلحەمزە" پێنج شەممەی رابردوو، دوو برا؛ محەمەد فایەق حەنان (٣٨) و حسێن حسێن فایەق حەنانی خەڵکی گوندی بەربانێی ناوچەی راجۆیان رفاندوە.

هـ . ب