داگیرکەران لە شیێ ٤ هاوڵاتی مەدەنیان رفاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شیێی کانتۆنی عەفرین ٤ هاوڵاتی مەدەنیان رفاند.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شیێی کانتۆنی عەفرین ٤ هاوڵاتی مەدەنیان رفاند.
ئاژانسی هاوارنیوز رایگەیاند، چەتەکانی (پۆلیسی سەربازی) سەر بە داگیرکەری تورک، ١٩ی ئاب لە گوندی هێکجای ناوچەی شییێ ٤ هاوڵاتی مەدەنیان رفاندووە.
ناوی ئەو کەسانەی رفێنراون بەم شێوەیەیە: عەلی یوسف خلێف (٤٠)، شێرها زەعیم حەسەن (٢٧)، عەبدۆ حەسەن سەبری (٢١) و موراد قازقلی دالۆ (٢٠).
چارەنوسی ئەو کەسانە نادیارە و دەگوترێت چەتەکان بۆ ئازادکردنیان داوای فیدیە دەکەن.
ف.ق