داگیرکەران لە تەل تەمر ژنێکیان بریندار کرد

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا لە گوندی تەل شەنانی تەل تەمر ژنێک برێندار بوو.

لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندی شەنانی سەر بە شاروچکەی تەل تەمر ژنێک بە ناوی مەریەم حەمدۆ شێخ (٣٠) بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکان تۆپەکە لە نزیک ماڵی مەریەم حەمدۆ شێخ کەوتوەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا بریندار بووە.

گوندی تەل شەنان کە زیاتر هاوڵاتی ئاشوری تێدا دەژین، هەموو رۆژێک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە تۆپباران دەکرێت.

ف.ق