دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتدا چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکخرا.

ئەمڕۆ، سەدان هاوڵاتی ڕەقە لە گردی نەعیم کۆبوونەوە و بەرەو چواڕیانی ئەلسەعی بەڕێکەوتن.

دوای رێپێوانەکە، گردبونەوەیەک ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا، لەسەر ناوی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئیبتسام ئەلئەحمەد و لەسەر ناوی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فەیسەڵ ئەلبێریم قسەیان کرد.

قسەکەران پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییان شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند، کە ئامانجی پیلانگێڕیەکە تێکشکاندنی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی و لەناوبردنی ئازادییەکان و لەناوبردنی گەلانی ئازادە.

ئەوەشیان خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک و دەوڵەتە داگیرکەرەکان بەردەوامن لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکردنی هەموو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان. هەروەها داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەن.

چادر لە دێرەزۆر هەڵدران

ئەنجومەنی هەرێمی باکوری شاری سوێر و کۆمیتەی ژنانی دیرەزۆر چالاکییەکی چادرهەڵدانیان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا ڕەوا محەمەد، ئەندامی کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا وتی: ئێمە لە ڕێگەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە مافەکانمان بەدەست هێناوە. تاکۆتایی وەک لەگەڵ سەرۆکمان دەبین. ڕاستە دەستگیرکراوە، بەڵام بە هزر و فەلسەفەکەی ئازادە"

لەسەر ناوی کۆمیتەی گەنجانی شارۆچکەی سوێر مەریەم حەسەن قسەیکرد و وتی: ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەمیشە دەبێتە سیمبولی ئازادی. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەو کەسەیە کە بەرگری لە سوریا و فەڵەستین و کوردستان کردووە و ئەردۆغانیش ئەو کەسەیە کە بە ناوی فەلەستین و خوێنی سوریاکانەوە بازاڕی کردووە"

ف.ق