بە دیمەن

دانیشتوانی فرات تەرمی ٧ شەهیدی خۆیان بە خاکسپارد

بە مەراسیمێکی جەماوەری دانیشتوانی فرات تەرمی حەوت شەهیدی خۆیان بە خاکسپارد، کە لە بەرخۆدانەکانی ئەم دواییدا شەهید بوون.

مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەهید

شەهیدانی کۆماندۆ، ئەرکی خۆپاراستن و شەهیدانی قەسەدە؛ دیار (دیار بۆزان)، درخام کۆبانێ (درخام محمەد)، دەلیل کۆبانێ (دەلیل حەبۆ)، بیبرێس (عیسا دەروێش)، موستەفا کۆبانێ (موستەفا قادر)، زیاد کۆبانێ (زیاد حەسەن) کە لە ١١ کانوونی دووەم لە قەرەقۆزاخ و شەهید قوسەی (قوسەی ئەلکۆجکاک) کە لە ١٢ی کانوونی دووەم لە شێخلەرێ شەهید ببوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بە خاکسپێردران.

هەروەها لە مەراسیمەکەدا بەڵگەنامەی شەهادەتی باهۆز کۆبانێ (خالد عەبدی) کە لە ١٠ی کانوونی دووەم لە گوندی زۆرمخارێ شەهید ببوو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

دوای خولەکێک ڕێزلێنان بۆ یادی شەهیدان، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە، بێریڤان ئیسماعیل قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەیی کات کاتی بەرگریکردنە لە شکۆیی مرۆڤایەتی، دەبێت هەمووان لە بەرگرییدابن.

'هێزی گەل لەسەر فکری ڕێبەر ئاپۆ بونیادنراوە'

لە بەردەوامییدا بێریڤان ئیسماعیل وتی: "کەس ناتوانێ ئیرادەی گەلمان لەناوبەرێت. کەس ناتوانێت ئاژاوەمان لە نێواندا درووستکات. یەکگرتووین و لە بەرانبەر هێرشە قڕکارییەکاندا دەوەستینەوە. کەس ناتوانێت هێزی گەل بشکێنێت کە بە ئیرادەی فکری ڕێبەر ئاپۆوە لە بەرخۆداندایە."

دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان کانتۆنی فرات، شێخ حەمەد حەمۆ قسەیکرد و جەختیکردەوە لە بەردەوامیدان بە تێکۆشان تا بە دەستهێنانی ئازادی گەلان.

لە کۆتاییدا بەڵگەنامەی شەهادەت خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کران، تەرمی شەهیدەکان بە درووشمی "شەهید نامرێ" بە خاکسپێردران.