سوپای داگیرکەری تورک شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی شەڕ هێرشی کردە سەر وێستگە نەوتیەکانی کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ئەنجامدا زیانی مادی لێکەوتەوە و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری ڕاگیران. دانیشتوانی هەرێمی فورات بە پێشەنگایەتی ڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان دژی هێرشەکان ئەنجامدا.
ڕێپێوانە جەماوەرییەکەدا کە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی جزیرە" و "بژی بەرخۆدانی زاپ" دەستیپێکرد، و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو.
محەمەد شاهین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات لە رێپێوانەکەدا قسەی کرد و وتی:" مەبەست لە هێرشەکان چۆڵکردنی هەرێمەکەیە بەڵام وەک هەرێمی فورات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، دژی عەقڵیەتی شۆڤێنیستی دەبینەوە و هێزی خۆمان دەپارێزین. دەوڵەتی داگیرکەری تورک گورزی قورسی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرکەوتووە. بەو بۆنەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێمە ساڵی ٢٠٢٣مان بە هەڵمەتی 'ئازادی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کۆتایی پێهێنا و بە تێکۆشانی بەهێزترەوە ساڵی ٢٠٢٤دەست پێدەکەین."
ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمەکان کۆتایی هات.