دانیشتوانی حەسەکە بە رێپێوانێکی جەماوەری دژی گۆشەگیری ناڕەزایەتیان دەربڕی
دانیستوانی حەسەکە و دەوروبەری بە رێپێوانێکی جەماوری لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستانەوە.
دانیستوانی حەسەکە و دەوروبەری بە رێپێوانێکی جەماوری لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستانەوە.
لە زرگان، تلتەمەر و شاری حەسەکەوە جەماوەری گەل لە بەردەم گۆڕەپانی سینالکۆی حەسەکە کۆبوونەوە و لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.
چالاکوانان بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'. ' نابۆ گۆشەگیری'، 'ئازادی جەستەیی بۆ رێبەر ئاپۆ' تا پارکی رێبەر ئاپۆ لە شاری حەسەکە رێپێوانیان کرد.
دوای رێپێوانەکە یەک خولەک بە بێدەنگی رێز لە یادی شەهیدان گیرا و دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار شیراز حەمۆ و ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە عەبدول خەنی ئۆسۆ قسەیان کرد.
لە لێدوانەکەدا ئاماژە بە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک درا و ئەوە خرایەڕوو کە لە رێگەی ئەو پرۆژەیەوە هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە لە ناو ئاشتی و ئارامیدا پێکەوە دەژین.
راگەیەندرا کە پێکەوەژیانی ئارامی هەموو پێکهاتەکان لە سایەی ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر بووە.
هـ . ب