دانیشتوانی کانتۆنی فورات سەردانی بنەماڵەی شەهید تۆلین-یان کرد
لە کۆبانی مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ شەهید تۆلین پەلشین باز دانرا و دانیشتووانی کانتۆنەکە بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی شەهیدیان کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستە کرد.
لە کۆبانی مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ شەهید تۆلین پەلشین باز دانرا و دانیشتووانی کانتۆنەکە بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی شەهیدیان کرد و پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاراستە کرد.
مەراسیمی سەرەخۆشی تۆلین پەلشین، شەڕڤانی یەپەژە کە بەهۆی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکەوە شەهید بوو، دوێنێ بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا، ئەمڕۆ لە کۆبانی مەراسیمی سەرەخۆشی بۆ دانرا.
ئەندامانی ڕێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و گەلی کانتۆنی فورات بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی بنەماڵەی شەهید تۆلین پەلشین-یان کرد. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، نەجمە کنجۆ ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند؛ بە هەزاران کەس ڕێبازی شەهید تۆلین پەلشین بەردەوام دەکەن.
هەروەها عارف بالی، هاوسەرۆکی لێژنەی ژینگەی کانتۆنی فورات قسەی کرد و وتی: "تێکۆشانی مێژوویی گەلی کورد و پەکەکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بۆ هەموو گەلان، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی ئازاد بەردەوامە. ئێمە وەک گەل لێرەوە بەردەوامین لە بەرخۆدان و پاڵپشتی هێزەکانمان."
هەروەها عەلی ئەحمەد، باوکی شەهید تۆلین، ڕایگەیاند؛ ئێمە خۆمان بە قەرزداری گەلەکەمان دەزانین و وتی، کاتێک منداڵمان لەدایک دەبێت، بە گوێیدا بانگ دەدەین و دەڵێین بژی ڕێبەر ئاپۆ و لەسەر ئەم بنەمایە خاوەنداریان لێدەکەین."
پاشان گەل بەشێوەیەکی جەماوەری لە مەراسیمەکەدا سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید کرد.