دانیشتوانی کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد: کلیلی چارەسەری لە ئیمراڵییە
لە ناوچەی شێرانی کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان رێپێوانێک سازکرا. لە چالاکیەکەدا بۆ چارەسەری ئاماژە بە ئیمراڵی کرا.
لە ناوچەی شێرانی کۆبانێ لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان رێپێوانێک سازکرا. لە چالاکیەکەدا بۆ چارەسەری ئاماژە بە ئیمراڵی کرا.
لەناوچەی شێرانی کۆبانێ بەمەبەستی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە هەمان کاتدا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک سازکرا.
رێپێوان لەبەردەم ئەنجومەنی شێرانەوە دەستپێکرد و تا ناوەندی کۆنگرەی ستار لە ناوەڕاستی شارەکە بەردەوامبوو. لە رێپێوانەکەدا بێ پسانەوە دروشمەکانی 'بێ سەرۆک ژیان نابێ' و 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' وترانەوە.
لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکاردەکان بە نوسراوی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری بۆ پرسی کورد' بەرزکرابوونەوە.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شێران بەدیعە محۆ وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی، " دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی و هەموو دەوڵەتانی دیکە لە رێگەی گۆشەگیرییەوە دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکەن. بەڵام کلیلی چارەسەری لە ئیمراڵییە".
رێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتاییهات.
هـ. ب