داعشەکان لە کەمپی هۆل هێرشیان کردە سەر تیمەکانی تۆمارکردن

چەند داعشێک لە کەمپی هۆل هێرشیان کردە سەر شوێنی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی نێو کەمپەکە. هێرشکەران ویستیان خێمەکان بسوتێنن بەڵام بە دەستوەردانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕووداوەکە کۆنتڕۆڵکرا.

قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی"ـی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتگیری قەسەدە و یەپەژە لە کەمپی هۆل لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە بەردەوامە.

داعشەکانی نێو کەمپەکە هێرشیان کردە سەر کارمەندانی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی نێو کەمپەکە. چەتەکان هەوڵیاندا خاڵەکانی پشکنین بسوتێنن. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێگریان لە تەشەنەکردنی هێرشەکە کرد و ڕێکاری ئەمنیان توند کردەوە و ڕەوشەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.