'دەبێت بە هێزەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بکەین'

فوئاد ئەسەد، کە لە ساڵانی ١٩٩٥ و ١٩٩٨ ڕێبەری گەلی کوردی بینیوە، باسی لەوە کرد کە پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت و وتی: "پێویستە هەر ڕۆژ لە ڕۆژی پێشوو باشتر تێبکۆشین".

فوئاد ئەسەد تەمەن ٧٠ ساڵە خەڵکی قامیشلۆیە و باوکی ٨ منداڵە. بنەماڵەکەی ٨ شەهیدیان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بەخشیوە. فوئاد ئەسەد ئەڵێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کارەکانیانی زۆر بەنرخی ئەبینی، بەڵام بەشێوەیەکی جددی ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانیان دەگرت.

فوئاد ئەسەد لە ساڵی ١٩٨٦  پەکەکە دەناسێ، سەبارەت بەو کاتە وتی: "هەڤاڵان دەهاتنە ماڵمان، من تا ساڵی ١٩٩٠ وەکو وڵاتپارێز کارم دەکرد، منداڵەکانی مامم ئەندامی پەکەکە بوون، لەڕێگەی ئەوانەوە منیان بە پەکەکە ناساند، بێگومان پێشتر دەمناسین و بیستبووم، بەڵام لە ڕێگەی بنەماڵەوە لە نزیکەوە دەمناسین، هاوسۆزیمان بۆ کورد و کوردستان زۆر بوو، بەڵام بوونی کادرێکی پەکەکە لە بنەماڵەدا کاریگەرییەکی زۆرتری هەبوو، لە ساڵی ١٩٨٦دا هیچ کارێکی گەورە نەبوو. هەمیشە دەچووینە سەردان، بەڵام نەماندەزانی ئاپۆییین، تەنیا بە خوێندکاری کۆلێژ ناسرابوون، هەموو ڕۆژێک یەکترمان دەبینی، قسەمان دەکرد، پێش ئەوەی هەڤاڵان بناسم من کارمەندی حکومەت بووم، لە سەرەتاوە نەمدەتوانی چالاکانە بەشداری لە کارەکاند بکەم، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ بڕیارمدا زیاتر بەشداری تێکۆشانی پەکەکە بم".

فوئاد وتی: "من کاتێک یەکەمجار هاتمە ڕۆژئاوا ڕێبەر ئاپۆم نەبینی، بەڵام لە ڕێگەی کتێب و کاسێتەوە لە بۆچوونەکانی تێگەیشتم" و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ماڵەکەمان ئیتر ببووە ماڵی ئاپۆییەکان. ئەوانەی لە ئەوروپاوە دەهاتن بۆ بینین سەرۆک ئاپۆ، دەهاتنە ماڵەکەمان، هەڤاڵان هەموو ڕۆژێک لە ماڵمان بوون، ئێمە گەلمان کۆدەکردەوە کاتێ دەچوونە هەرێمی ڕێبەرایەتی و دەمانهێنایە شوێنەکە، پێش ئەوەی بچمە ناوچەی ڕێبەرایەتی، پرسیارم دەکرد چ جۆرە کەسێکە؟ چ جۆرە هێزیکە دەتوانێت گەلی کورد کۆبکاتەوە، چۆن مافی گەلی کورد بەدەست دەهێنێت. هەر بۆیە بەڕاستی ویستم بە شێوەیەکی جەستەیی بیبینم".

لە ساڵانی ١٩٩٥ و ١٩٩٨دا، ڕێبەرایەتی بینی

 فوئاد ئەسەد باسی لەوەشکرد، ساڵی١٩٩٥ لەگەڵ ٢٠ ژن و پیاوی کانتۆنی جزیرێ چووەتە دیمەشق و وتی: "شەوێک لەوێ ماینەوە، ڕێبەر ئاپۆ پێش ئێوارە لەگەڵمان کۆبووەوە و قسەی بۆ کردین، تا کاتژمێر ١٢ی شەو قسەی کرد و هەڵسەنگاندنەکانی سەرۆک وەک گفتوگۆیەک وابوو، بە پرسیار و وەڵامدانەوە، یەک بە یەک قسەی لەگەڵ دەکردین بۆ ئەوەی لە دۆخی گەل بزانین، بۆ ئەوەی تێبگەین، هەروەها بە شێوەیەکی جدی ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانمان گرت، کارەکانی ئێمەی بەباش دەبینی، لە ساڵی ١٩٩٨ سێ ڕۆژ لەگەڵ سەرۆک ماینەوە، لەو کاتەدا زۆرسەرەنجی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و تورکیا بوو، پێشبینییەکی باشی هەبوو، خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەگەری هەر جۆرە ڕێککەوتن یان شەڕێک لە نێوان تورکیا و سوریا بوو، دیپلۆماسی لەگەڵ سوریا بە گرنگ دەزانی و باسی لە ڕێگا و شێوازەکانی دەکرد بۆ ئەوەی پێگەی سوریا نەخاتە مەترسییەوە، بە شێوەیەکی هەستیار لەم بوارەدا نزیک دەبووەوە".

فوئاد ئاماژەی بەوەشکرد کە هەمیشە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیوەندیدا بووە و وتی: "پێش ئەوەی بچمە لای ڕێبەرایەتی زۆر پەرۆش بووم، بیرم لە سڵاوکردن و باوەشکردن و قسەکردن لەگەڵ ڕێبەرایەتی دەکردەوە، کاتێک ڕێبەرم بینی، زۆر ڕێزی لێ گرتم بە گەرمی پێشوازی لێکردین. گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. لێم پرسی چۆن دۆخی کانتۆنی جزیرێ دەبینیت، ئایا کارەکانمان ئەنجام بەدەستدەهێنن یان نا. ئەو کارەکانی ئێمەی بە بەنرخ دەبینی، بەڵام جێگەی ڕەزامەندی نەبوو، هەمیشە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم لەگەڵ ڕێبەرایەتی هەبوو، کاتەکانی چاوپێکەوتنم ئامادە دەکرد بۆ ئەو کەسانەی کە قەرار بوو لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

کاتێک هەوڵی دیل گرتنی بڵاوبووەوە، هەموو ئەوانەی دەیانناسی تووشی شۆک بوون

 فوئاد ئەسەد باسی لەوەکرد، نەک تەنها گەلی کورد بەڵکو گەلی سوریا و ئاشووری و عەرەبیش هاوسۆزییان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەبووە و وتی: "دوورخستنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا گەلی زۆر تووڕە کرد دژی تورکیا، سوریا و وڵاتانی دیکە، ڕق و کینە لە ئەوروپادا دروست بوو، خیانەتێکی گەورە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ کرا، بوونی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کوردە ڕێبەرێکی ئاشتیخوازە، ١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە، کاتێک گوێمان لە دەستگیرکردنی ڕێبەرئاپۆ بوو، گەل تووشی شۆک بوون، کەس ئارامی نەدەگرت، نەک تەنها گەلی کورد، گەلی سوریا و ئاشووری و عەرەب کە ڕێبەر ئاپۆیان دەناسی هەموو تووشی شۆک بوون، چونکە پیلانی ١٥ی شوبات دژی ڕێبەرایەتی، گەلانی دەوروبەری ڕێبەر ئاپۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بوو، بە تایبەت لە دژی گەلی کورد ئەنجامدرا".

لە کۆتایی قسەکانیدا فوئاد باسی لەوەکرد، پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت و وتی: "پێویستە هەر ڕۆژ باشتر لە ڕۆژی پێشوو کاربکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، گەل دەبێت بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بە هێزەوە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن”.