'دەبێت هەمووان خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکەن'
ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا شکستی خواردووە و جەختیان کردەوە کە دەبێت هەموان خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکەن.
ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات رایانگەیاند، دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلا شکستی خواردووە و جەختیان کردەوە کە دەبێت هەموان خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکەن.
ئەندامانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات سەبارەت بە بەرخودان و تێکۆشانی گەریلا قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بەدیعە ئیسماعیل لە سەرەتای قسەکانیدا سڵاوی ئاراستەی بەرخودانی گەریلا کرد و وتی، "گەریلاکانی ئازادی بێ وچان خۆڕاگری دەکەن، سەرباری هەلومەرجی دژوار و تەنگوچەڵەمەکانیش، گەریلاکانی ئازادی بە ئیرادە و رامان و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر بەرخودان و تێکۆشانی گەریلا تووشی شکست بووە. تا سەر خاوەنداری لە گەریلاکانمان دەکەین. گەریلا هێز، ورە و هەبوونی ئێمەیە".
بەڕێوەبەری ئەکادیمیای ئەمگیهان جودیی بنەماڵەی شەهیدان سلێمان سلێمان وێڕای سڵاوکردن لە بەرخودانی گەریلا وتی، "دەوڵەتانی دەسەڵاتدار ویستیان لە کەسایەتی گەریلادا نەتەوەی کورد لەناو ببەن. بەڵام سەرباری ئەوەش گەریلا بەرخودان و تێکۆشانێکی بێ هاوتای پەیڕەوکرد. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لە گەریلاکانمان دەکەین و دەبێت و هەمووان خاوەنداری لە بەرخودانی گەریلا بکەن".
هـ . ب