ده‌وڵه‌تی تورك به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی تل ره‌فعه‌ت- نوێكراوه‌ته‌وه
سوپای توركی داگیركه‌ر به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی تل ره‌فعه‌ت و به هۆیه‌وه ٧ كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
سوپای توركی داگیركه‌ر به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی تل ره‌فعه‌ت و به هۆیه‌وه ٧ كه‌س برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندی ناوچه‌ی تل ره‌فعه‌ت سه‌ر به كانتۆنی شه‌هبا.
له‌و هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون و برینی یه‌كێك له برینداران سه‌خته. برینداران گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرینی ناوچه‌ی فافین.
له هێرشه‌كه‌دا حه‌سه‌ن بێره‌م ئهكلا (ته‌مه‌ن ٤٣)، ئۆریڤان میرحهمد عه‌بدۆ (ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ)، حه‌سه‌ن جه‌مال قاسم (ته‌مه‌ن ٧ ساڵ)، دونیا عوسمان (ته‌مه‌ن ٨ ساڵ)، ئاڤرین عه‌بدولره‌حمان حه‌یده‌ر، مه‌حمود غه‌ریب مه‌مۆ (ته‌مه‌ن ٥ ساڵ) و رۆناهی سلۆ برینداربوون.
راگه‌یه‌نرا كه دۆخی ته‌ندروستی مه‌حمود غه‌ریب مه‌مۆ ناجێگیره.
هـ . ب