له ئاداری ٢٠١٨ له دوای داگیركردنه‌وه تائێستا له عه‌فرین ده‌وڵه‌تی تورك تاوانی شه‌ڕ ده‌كات. له هه‌رێمه داگیركراوه‌كان رفاندنی مرۆڤه‌كان، ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن بوونه‌ته تاوانی رۆژانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، له عه‌فرین و ناوچه‌كانی له ٢٠ی ئابه‌وه تائێستا لانیكه‌م ٣٢ كه‌س رفێنراون. رووداوه‌كانی رفاندن له ناوچه‌كانی جندرێس، شیێ، راجۆ، شێرا، شێراوا و بلبلێ رووده‌ده‌ن.
له گوندی عه‌لیژارۆی راجۆ ٣٠٠ داری زه‌یتونی فاروق ئۆسێ بڕدرانه‌وه. له گوندی كه‌فه‌رۆمێش ٤٠٠ داری زه‌یتونی ئه‌حمه‌د مستۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
هـ . ب