ده‌وڵه‌تی تورك په‌لاماری منبج و بابیدا
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر منبج و بابی بۆردومان كرد.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر منبج و بابی بۆردومان كرد.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج راگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌وی رابردوو له كاتژمێر 11:00دا له باره‌گای شێخ ناسره‌وه، گونده‌كانی ئه‌لسه‌یدا و یاڵنلی باكوری رۆژئاوای منبج و شارۆچكه‌ی ئه‌ریمای رۆژهه‌ڵاتی بابی كرده ئامانج.
ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی له‌وه‌كرد، كه هێزه‌كانیان وه‌ڵامی سه‌رچاوه‌كانی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ به چه‌كی قورس و مامناوه‌ند له نێوان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی باب و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیر هاته ئاراوه. چه‌ته‌كان گونده‌كانی كور حهدهك، كاوكلی و ئهلبووهیحهج له رۆژهه‌ڵاتی بابیان كرده ئامانج.
له 20ی كانونی دووه‌مدا چه‌ته‌كان هێرشی گرتووخانه‌ی سه‌ناعه‌ی گه‌ڕه‌كی غوێرانی حه‌سه‌كه‌یان كرد. رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تلته‌مری كردبووه ئامانج، كه بۆ پشتگیری له قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كهوتبووهرێ.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئۆتۆمبێلێكی یه‌به‌شه‌ی كردبووه ئامانج.
له 22 ی كانونی دووه‌مدا ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی به خه‌ستی عه‌ین عیسایان تۆپباران كرد. به‌ڵام قه‌سه‌ده ئه‌و په‌لاماره‌ی تێك‌شكاند.
هـ . ب