دێرک: شۆڕشێک پشتی بەستبێت بە گەل، تێکچوونی مەحاڵە
ئەندامی فەرمانداری گشتی یەپەژە-قەسەدە، سۆزدار دێرک سەرنجی خستەسەر ڕێکخستنبوونی بەهێز و ستراتیژیکی گەل و وتی: "لە قۆناغەکانی داهاتووماندا بە شۆڕشی بەهێز و گەورەترەوە گەل و شۆڕشمان دەپارێزین."
ئەندامی فەرمانداری گشتی یەپەژە-قەسەدە، سۆزدار دێرک سەرنجی خستەسەر ڕێکخستنبوونی بەهێز و ستراتیژیکی گەل و وتی: "لە قۆناغەکانی داهاتووماندا بە شۆڕشی بەهێز و گەورەترەوە گەل و شۆڕشمان دەپارێزین."
سۆزدار دێرک ئەوەی دیاریکرد گەل، ژن و هێزە شۆڕشگێڕەکان بە تێکۆشانەکانیانەوە گەشتوون بە ئەمڕۆ و بوون بە خاوەنی ئیرادەیەک خۆیانی پێ بەڕێوەبەرن و وتی: "لە قۆناغەکانی داهاتووماندا، ڕوبەڕووی هێرشەکان دەبینەوە. پێویستە هەموو ساتەکانی خۆمان هەڵسەنگێنین. لە ٧ ساڵانەوە تا ٧٠ ساڵە پێویستە بەهاکانی شۆڕشمان بپارێزین."
ئەندامی فەرمانداری گشتی یەپەژە-قەسەدە، سۆزدار دێرک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
لە سەرەتای قسەکانیدا سۆزدار دێرک شۆڕشی ١٩ی تەمموزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شەهیدانی شۆڕش، هاوڕێیانی تێکۆشەر، گەل و دایکان پێرۆزکرد و ئاماژەی بە گرنگی مانگی تەمووز کرد.
'بە ڕەنج و تێکۆشانی گەلەکەمانەوە گەیشتوون بەم ڕۆژە'
سۆزدار دێرک باسی لەوەکرد شۆڕشی ١٩ی تەمموز بە ڕەنج و تێکۆشانی ژنەوە هاتەئاراوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "شۆڕشێک بە بەدەستی ژن درووستبووبێت، هەرگیز تێکناچێت. ژن لە ناو کۆمەڵگەدا دایکە، لە هەمان کاتدا ئافرێنەری بەهاکانی کۆمەڵگەیە. لەم ڕووەوە نوێنەرایەتی کۆمەڵگە دەکات. شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە کۆبانێەوە بە دەنگی هەڤاڵ ژیندا دەستیپێکرد. شۆڕشێک کە بە پێشەنگایەتی ژن پێکهاتبێت، هەڵگری مانایەکی زۆر سەنگینە. لێرەدا ڕێگەیەک لە خاوەنداریکردنی هەیە. ساڵانێک ژیانکردن لە ناو شۆڕشێکی ئاوادا پێویستی بە ڕەنج و بەرخۆدانی مەزن هەیە. لە قۆناغی شۆڕشدا کە بۆ یەک ساتیش نەوەستاوە، هەموو کاتێک تێکۆشان و شەڕ بەردەوامی هەبووە. گەلەکەمان بەشێوەیەکی زۆر باش بەشداری ناو تێکۆشان و شۆڕش بوو. هەڵبەتە هەندێک سەختی و کەموکوڕیش هەیە. بەڵام شۆڕش بە بێ قوربانی و ئازار دروستنەبووە. گەر بەدای ئاسانکاریدا بگەڕێین ئەوە خۆمان فریوو دەدەین. ساڵانی پێشوو ئازاری زۆرمان کێشا. لە دژی رێکخستنەکانی وەک داعش و بەرەی نوسەردا جەنگاین. لە ئێستا چەندین گەل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە ئازاردان و ڕووبەڕووی ناحەقی و ستەم بوونەتەوە، لە تێکۆشانیشدان. بەڵام پێویستە باش بزانرێت شۆڕشێک پشتی بەستبێت بە ڕێکخستنبوون و ستراتیژیکی گەل، تێکچوونی مەحاڵە. بووین بە خاوەنی ئیرادی خۆبەڕێوەبەری. پێویستە خاوەنداری لەم ئیرادەیە بکەین."
'هێشتاش هێرشی گەورە لەسە شۆڕش هەیە'
سۆدار دێرک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هەموو ستراتیژی هێزەکانی دووژمن بۆ لەناوبردنی شۆڕشە. ئەم شۆڕشە وەک دووژمنی خۆیان دەبینین. بەڵام ئێمە هیچ کەسێکمان وەک دووژمن دیارینەکردوە و خاوەنداری لە بەهاکانی خۆمان دەکەین. ئیرادە و خاکی خۆمان پاراست. بۆیە لە هەموو جێگەیەک بەهان شێوە درێژە بە بەهاکانمان دەدەین. هێشتاش هێرشی گەورە لەسە شۆڕش هەیە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بێدەنگ نابین بەرامبەر هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەرمان. تا ئێستا پشتمان بە هێزی خۆمان بەستووە. ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە شۆڕشەکەمان پێشکەوتووە. پێویستە لە هەموو روویەوەکەوە خاوەنداری لە شۆڕشمان بکەین."
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەندامی فەرمانداری گشتی یەپەژە-قەسەدە، سۆزدار دێرک باسی لەوەکرد پێویستە لە قۆناغەکانی داهاتوومانەوە بە هەموو کەس و تەمەنێکەوە پارێزگاری لە بەهاکانی شۆڕش بکەن. شەڕێکی تایبەتی گەورە بەرامبەرمان دەکرێت و وتی: "ئەردۆغان هەر ڕۆژە و لە جێگەیەکە. لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوە دەنێرێتە هەموو وڵاتان بە دوای ڕێکەوتندایە بۆ لە نابردنی شۆڕشەکەمان. هەموو هەوڵێکیان بۆ لەنابردنی شۆڕش و دستکەوتەکانی گەلە. بۆیە بە بەهاکانی شۆڕشەوە لە دژی هەموو هێرشێک دەوەستینەوە و ڕێگە بەم کارە نادەین. لەسەر ئەم بنمەیاە شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە هەموو گەلمان، گەلانی سوریا پێرۆز دەکەین. لە قۆناغەکانی داهاتووماندا بە شۆڕشی بەهێز و گەورەترەوە گەلەکەمان دەپارێزین."