دوای بوومەلەرزەکە، خوێندنگاکانی هەرێمی فورات کرانەوە
خوێندنگاکانی هەرێمی فورات، کە دوای بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان وانە وتنەوەیان تیادا ڕاگیرابوو، دووبارە بە ڕووی خوێندکاران کرانەوە و لە خوێندنگەکان دەستکرایەوە بو پرۆسەی خوێندن.
خوێندنگاکانی هەرێمی فورات، کە دوای بوومەلەرزەکەی باکوری کوردستان وانە وتنەوەیان تیادا ڕاگیرابوو، دووبارە بە ڕووی خوێندکاران کرانەوە و لە خوێندنگەکان دەستکرایەوە بو پرۆسەی خوێندن.
بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ەوە لە ناوچەی بازارجخی مەرەش و کاریگەرییەکانی لەسەر باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران پرۆسەی خوێندن لە ٦٤١ خوێندنگا لە هەرێمی فورات ڕاگیرا. لە ئەنجامدا هەزار و ٢٤٨ خوێندکاری قۆناغی باخچە، ٤٩ هەزار و ٩٨٦ خوێندکاری سەرەتایی، ١٠ هەزار و ٧٥٧ خوێندکاری ناوەندی و ئامادەیی و ٢ هەزار و ٥٠٥ خوێندکاری قۆناغی زانستی و بە گشتی ٦٤ هەزار و ٤٩٦ خوێندکار لە خوێندن بێبەش بوون.
دەستەی پەروەردەی هەرێمی فورات لە دوای ١٣ رۆژ لە روودانی بومەلەرزەکە بڕیاریدا دەست پرۆسەی بەخوێندن بکرێتەوە و ئەمڕۆ خوێندکارەکان چوونەوە بۆ خوێندنگەکانیان و دەستیان بە خوێندن کردەوە.
لە ئەنجامی بومەلەرزەکە ١٣ خوێندنگای کۆبانێ زیانیان پێگەیشتبوو.
ژ.ت