دوایین دۆخی بەرەی بەنداوی تشرین

نوێترین دیمەنەکانی دۆخی بەرەی بەنداوی تشرینیمان تۆمار کرد. بەنداوەکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەنجومەنی سەربازی منبج و شەڕڤانانی قەسەدەدایە. بەهۆی هێرشەکانی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا دوور نییە کە بەنداوەکە بتەقێت.

ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دیمەنەکانی دوایین دۆخی بەرەی بەنداوی تشرینی تۆمار کرد. بەنداوەکە رووبەڕووی هێرشی دژواری سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا بووەتەوە.

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە هەواڵەکانی میدیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک کە دەڵێن "بەنداوی تشرینی لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای نەتەوەیی سوریادایە" درۆن.

بەنداوەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤانانی قەسەدە و ئەنجومەنی سەربازی منبجدایە.

بەهۆی هێرشەکانی سوپای نەتەوەیی سوریاوە کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت، ئەگەری هەیە بەنداوەکە بتەقێت.

بەهۆی بۆردومانەکانەوە بەنداوەکە زیانی زۆری بەرکەوتووە و کارەبا لەو بەنداوە بەرهەمناهێندرێت.