دوایین زانیاری له باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه
دوای هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه، له نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و شانه نووستووه‌كانی داعش له رۆژئاوا و باكوری زیندانه‌كه شه‌ڕ هاته ئاراوه.
دوای هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر زیندانی حه‌سه‌كه، له نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و شانه نووستووه‌كانی داعش له رۆژئاوا و باكوری زیندانه‌كه شه‌ڕ هاته ئاراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان وه‌رگیراون، شانه شاراوه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش 20ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 20:00دا هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر رۆژئاوای زیندانی خوێران له حه‌سه‌كه. چه‌ته‌كان هه‌م چه‌كی قورس و هه‌م چه‌كی سوكی كه‌سییان به‌كارهێناوه.
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به هێرشه‌كه بكه‌ن، چه‌ته‌كان ویستیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به ده‌روازه‌ی زیندانه‌كه‌دا بته‌قێننه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی چه‌ته‌كان سه‌رینه‌گرت، ئه‌مجاره‌یان له‌به‌رده‌م كۆمپانیایه‌كی نه‌وت ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. راگه‌یه‌نرا كه شانه‌ی دووه‌می شاراوه‌ی داعش چووه گۆڕه‌پانه‌كه و بۆ په‌لاماردانی زیندانه‌كه و خۆحه‌شاردان به‌كاریهێناوه.
له‌هه‌مان كاتدا چه‌ته‌كانی ناو گرتووخانه‌كه‌ش هه‌وڵیاندا بكه‌ونه جوڵه‌وه. به‌ر به پلانی هه‌ڵاتنی به‌كۆمه‌ڵ گیرا، به‌ڵام هه‌ندێك چه‌ته‌ی داعش هه‌ڵاتن. به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان چه‌ته هه‌ڵاتووه‌كانیش له ئێستادا له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدان. هێزه‌كانی دژه تیرۆر له ده‌وروبه‌ری زیندانی خوێران دوو چه‌ته‌ی هه‌ڵاتوویان ده‌ستگیركرده‌وه.
دوای ئه‌و هێرشه هێزه‌كانی قه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوا و باكوری زیندانه‌كان، له به‌رامبه‌ر شانه شاراوه‌كان شه‌ڕ به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته كوژراون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه كه قه‌سه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌ر له مه‌ده‌نییه‌كان نه‌كه‌وێت زۆر به وریاییه‌وه ده‌جوڵێته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆتاییهێنان به ئۆپراسیۆنه‌كه دواكه‌وتووه.
له هێرشی چه‌ته‌كانی داعشدا تائێستا لانیكه‌م چوار مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها په‌یامنێری ئاژانسی هاوار نیوز باسل ره‌شیدیش له كاتی رووماڵی رووداوه‌كه‌دا فیشه‌ك به‌ر سنگ و سكی كه‌وتووه و برینداربووه.
راگه‌یه‌نرا كه هێشتاش هه‌ندێك چه‌ته له هه‌ندێك ژووری زیندانه‌كه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن ئاگر له زیندانه‌كه به‌ربده‌ن.
هـ . ب