دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەهبای تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ئێستادا گوندەکانی تەل عەنەب و زیوانی کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن.

تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو رۆژێک بەردەوامە و بەم هۆیەوە تاوەکو ئێستا بە دەیان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادیش دروست بووە.
 

بەپێی زانیاریەکان، لە ئێستادا سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەکانی تەل عەنەب و زیوانی سەر بە کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن.

لەبارەی زیانی بۆردومانەکە، هیچ زانیاریەک بڵاونەکەراوەتەوە.

ف.ق