دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی شەرای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو گوندی ناوچەی شەرای عەفرینی تۆپباران کرد.
هێرشەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە. هێزە داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی مەراناز و مالیکیەی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرینیان تۆپباران کرد. زانیاری زیاتر لەبارەی هێرشەکەوە بەدەستنەهێنراون.
لە لایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٣٠ درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گردی تەل رەفعەتی بۆردومان کرد.
ف.ق