دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر عامودێ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر عامودێ. لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر شاری عامودێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بەپێی زانیاریەکان ناوچەیەکی نزیک لە ڕێگەی دربێسی بووەتە ئامانج و کەسێک بریندار بووە.

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٩ی شوبات هێرشی کردە سەر ڕێگەی عامودێ و دربێسیە و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید ببوو و ٣ کەسیش بریندار ببوون.

ف.ق