دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزێکی زۆری ڕەوانەی ئیدلب کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێزێکی زۆری ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی ئیدلبی سوریا کرد.

بەپێی زانیاریەکان، ٢٦ی تشرینی یەکەم لە دەروازەی سنوری خربەت ئەلجۆزەوە لە ماوەی کاتژمێرێکدا دوو گروپی کە لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێڵی سەربازی پێکهاتووە، بەرەو رۆژهەڵاتی ئیدلب و دەروازەی زاویەوە ڕەوانەکراون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم چەند رۆژەی دواییدا جموجووڵی سەربازی لە هەرێمەکە زیاتر کردووە.

ف.ق