دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٦ کەسی ڕفاند
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٦ کەسی تریان لە عەفرینی داگیرکراو ڕفاند.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٦ کەسی تریان لە عەفرینی داگیرکراو ڕفاند.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٦ لە نزیک گوندی کوردۆی شارۆچکە بیلبلە، ٦ هاوڵاتی ڕفاند. ٣ کەسیان هاوڵاتی عەفرین و ئەوانیتر لە شارەکانی تری سوریان.
ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم جۆرەیە؛ هەیسەم نەزمی سەعید (٣٩ ساڵ) خەڵکی جەندریسە؛ حیکمەت جەمیل حەنان (٤٣ ساڵ) و محەمەد مستەفا عوسمان خەڵکی ماباتا. هەروەها محەمەد زەید (٤٠ ساڵ) لە دەرە، محەمەد ئەلعەبسی لە دەرە و حوسام نەحاس لە حومس.
زانراوە پاش ٢ ڕۆژ لەبەرامبەر ٦٠٠ دۆلار زەید و عەبسی و نەحاس ئازادکراون و ٣ هاوڵاتیەکی دیکە هێشتا ئازادنەکراون.
لە عەفرینی داگیرکراو تاوانەکانی ڕفاندنی هاوڵاتیان بە تاوان و بێ تاوان، بە ئامانجی بەدەستهێنانی پارە بەردەوامە.