دەوڵەتی داگیرکەری تورک شێراوای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، چەند کاتژمێرێکە، گوندی بێنێی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن. ئاگر لە زەویەکانی هاوڵاتیان کەوتەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، چەند کاتژمێرێکە، گوندی بێنێی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکەن. ئاگر لە زەویەکانی هاوڵاتیان کەوتەوە.
بەپێی زانیاریەکان، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ٣ کاتژمێرە بێوەستان گوندی بێنێی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین تۆپباران دەکەن.
تاوەکو ئێستا ٧٠ گولە هاوەن و تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون. ئاگر بەر زەوی هاوڵاتیان کەوتووە. لەبارەی زیانەکانی تۆپبارانەکە هیچ زانیاریەکی دیکە بەدەستنەهێنراوە.
ف.ق