دەوڵەتی تورک ٣ کەسی دیکەی لە عەفرین ڕفاند

چەتەکانی لیوا ئەلوەقاسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٣ کەسی دیکەیان ڕفاند.

چەتەکانی لیوا ئەلوەقاسی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی هێکچیێ ناوچەی شیێی کانتۆنی عەفرین ٣ کەسیان ڕفاند.

ناوی ڕفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: جەمیل زەکەریا تانە (٣٠)، محەمەد عەدنان تامر (٣٧) و ئەحمەد بەتال ئیبراهیم (٣٠).

ف.ق