دەوڵەتی تورک ٤ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە گرێ سپی ٣ هاوڵاتی مەدەنی و میتی تورکیش لە گوندی ساریای عەفرین کەسیکی ڕفاند.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، لە ناوچەی سلوکی گرێ سپی چەتەکان دەستیان بە ڕفاندنی هاوڵاتیان کردووە و دوو کەسیان لە هۆزی جێس ڕفاندووە.

هەروەها دوێنێ کەسێکی دیکەی تورکمان لە شاروچەکی هەمان تورکمەننشین ڕفێنراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، میتی تورکیش هاوڵاتیەکی بە ناوی شوکری محەمەد عەبدۆی خەڵکی گوندی ساریای ناوچەی مابەتای عەفرینیان ڕفاندووە.

عەبدۆ لەبەرچاوی هاوڵاتیان ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

ف.ق