دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی شەهبا و حەسەکە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی گوند و ناوچەکانی شەهبا و حەسەکە. دەوڵەتی تورک لە شەهبا بارەگایەکی ڕژێمی دیمەشقی بۆردومان کردووە.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە گوندەکانی ئەسەدیە، خدراوێ و تل هرمێل لە ناوچەی زرگانی حەسەکە و گوندەکانی تل وەرد و خربەت شیر لە باشووری زرگان تۆپباران دەکەن.

هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی حەربل، تل مەدیق لە کانتۆنی شەهبا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە چڕی تۆپباران کران.

بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیانی مادیی بەر گوندەکان و ناوچەکە کەوتووە و بۆردوومانەکە بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە گوندی تل مەدیق لە کانتۆنی شەهبا بارەگایەکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی بۆردومان کردووە.

ژ.ت