دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبج بۆردومان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی باکووری منبجی بە چڕی بۆردومانکرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی باکووری منبجی بە چڕی بۆردومانکرد.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، دەوڵەتی تورک گوندەکانی ئوم جەلۆ و عەرەب حەسەنی لە باکووری رۆژهەڵاتی منبج و باخ و کێڵگەکانی ئەو ناوچەیە بە چڕی بۆردومانکرد.
تا ئێستا زانیارییەکی روون لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانەوە لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت