دەوڵەتی تورک گوندەکانی شەهبا و شێراوای تۆپبارانکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سێ گوندی ناوچەى شێراوای عەفرین و گوندێکی ناوچەى شەهبای تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سێ گوندی ناوچەى شێراوای عەفرین و گوندێکی ناوچەى شەهبای تۆپباران کرد.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی ناوچەکە گوندەکانی شۆخانکێ، عاقیب و زیارەت لە ناوچەى شێراوای عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە تۆپبارانکراون.
هاوکات گوندی سەموقا لە ناوچەى شەهبا و بەنداوی شەهبا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تۆپبارانکراون.
زانیاریی روون و بەرفراوان لەبارەی زیانی ئەو هێرش و بۆردومانەوە لە بەردەستدا نییە.
ژ.ت