دەوڵەتی تورک گوندەکانی تەل تەمری تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ژمارەیەک گوندی تەل تەمری تۆپباران کرد و کەسێک بریندار بوو.

بەپێی زانیاریەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی تەل شینان، ئوم ئەلخێر، دەشیشێی تەل تەمری تۆپباران کردووە. لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بە ناوی مەروە محەمەد خلێف (٣٠) خەڵکی گوندی ئوم ئەلخێر بریندار بووە.

بەپێی زانیاریەکان زیانێکی زۆر بە ماڵی گوندنشینان گەیشتووە.

ف.ق