دەوڵەتی تورک گوندێکی گرێ سپیی بۆردومانکرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن گوندێکی رۆژئاوای گرێ سپیی بە چڕی بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەشەوی رابردوو گوندی ئەڤیدکۆی بچووک بە چەکی قورس لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بۆردومان کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆردومانەکان بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان و خاڵەکانی هێزەکانی رژێمی سوریا بووە.

ژ.ت