دەوڵەتی تورک گوندی هۆشانێ-ی عین عیسای تۆپ بارانکرد
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی گوندی هۆشانێ-ی ڕۆژئاوای عەین عیسایان تۆپ بارانکرد. زیان بر ماڵی هاووڵاتیان کەوتووە.
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی گوندی هۆشانێ-ی ڕۆژئاوای عەین عیسایان تۆپ بارانکرد. زیان بر ماڵی هاووڵاتیان کەوتووە.
بە پێێ هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، داگیرکەران گوندی هۆشانێ-ی ڕۆژئاوای عەین عیسایان لە سەر رێگەی ام ٤ تۆپ بارانکردووە. لەو تۆپ بارانەدا ماڵی هاووڵاتیان کراوەتە ئامانج.
شەڕڤانان و گەلی عەین عیسا لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢١دا دوای بەرخۆدانێکی ٣ڕۆژە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان تێکشکاندبوو. دوای ئەو شکەستە داگیرکەران بەردەوام ناوچەکە تۆپ باران دەکەن.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم ماوەی دواییەدا کەڵک لە چەکەی قەدەغەکراو دەگرێت و هەرێمەکە دەکاتە ئامانج. ئەنجامی هێرش بۆسەر گوندی هۆشانێ نیشاندەری ڕاستی دەوڵەتی تورکە.
ک-ش